ئەنیمەیشنێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٢یە، جۆرێکە لە تاریکی، کۆمیدی، خێزانی، ترسناک. کاری دەرھێنانی لەلایەن سام فێڵ و کریس بەتڵەر (یەکەم فیلمی وەک دەرھێنەر) بۆ کراوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ″بەتڵەر″ کاری لێکراوە. فیلمەکە «لایکا» بەرھەمھێندراوە، ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە، کۆدی سمیت، تەکەر ئەلبێرزی، ئانا کێندرییک، کازی ئەفلیک، کریستۆڤەر مینتس، لاسڵی مان، جێف گارلین، ئێلینا ستریک. یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی وەستاو بوو کە بۆ دروستکردنی ڕووخساری کارەکتەرەکان چاپکەری سێ ڕەھەندی بەکارھاتبێت، ھەروەھا دووەم ئەنیمەیشنە کە بە سێ ڕەھەندی وێنەی گیرابێت. لە فیلمەکە، نۆرمان کوڕێکی گەنجە دەتوانێت پەیوەندی بە تارمایییەکانەوە بکات، ئەرکێکی دەدرێتێ کە کۆتایی بھێنێت بە جادووگەری نەفرەت لێکردن کەتەمەنی ٣٠٠ ساڵە لە شارۆچکەی ماساتشوستس
پارانۆرمان بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ لەلایەن «فۆکوس ڤێچەرس» بڵاوکرایەوە، بەشێوەیەکی ئەرێنییانە پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانەی بۆکرا. سەرکەوتنی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا بە کۆکردنەوەی ١٠٧ میلیۆن دۆلار لە ھەموو جیھان، ئەمەش لەوکاتەی بووجەی فیلمەکە تەنیا ٦٠ میلیۆن دۆلار بوو. فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ ساڵی خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی بافتا بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن

0 Comments