Forza Horizon

 


یەکێکە لە یارییە ڤیدیۆ ئەلیکترۆنییەکان لە جۆری پێشبڕکێی ئۆتۆمۆبیلەکان. لە ستۆدیۆی پلەی گڕاوند گەیمزی بەڕیتانی دەرکەوتووە، دواتر کۆمپانیای تێرن ١٠ی ستۆدیۆی ئەمریکی لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی بڵاوی کردەوە. بە تایبەتی لە سیستمی ئێکس بۆکس ٣٦٠ کار دەکات

فۆرزا ھۆرایزن لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ستایش کرا، سەرەتا لە زنجیرە نوێیەکەی دووەمی لەژێر ناوی فۆرزا دانرا لەگەڵ زنجیرەی فۆرزا مۆتۆسپۆرت ڕەسەنەکە. بەرەبەرە فۆڕزا گەشەی سەند، و لە ماوەی شەش ساڵان سێ بەشی تری بڵاوبوویەوە کە ئەمانە بوون: فۆڕزا هۆرایزن ٢، فۆڕزا هۆرایزن ٣، فۆڕزا هۆرایزن ٤



یاریکردن

فۆرزا ھۆرایزن بەتایبەتی تیشک دەخاتەسەر پێشبڕکێ کردن لەسەر شەقام، یارییەکە وەک ئەوە وایە لەسەر نەخشەیەکی گشتی بیت ھەندێک لە ڕێگاکان بەشێوەیەکی کاتی داخراون، لادان (درێفت) لەناو یارییەکە دەبێتە ھۆی کۆبونەوەی خاڵ (پۆینت). لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاست (لێڤڵ) پێشبڕکێ لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگ دەکەیت، بۆ نموونە پێشبڕکێ کردن لەگەڵ کۆپتەر و فرۆکە. یاریزان دەتوانێت بەشێوەی ئۆنڵاین یاری بکات




0 Comments