king kong


 فیلمێکی سەرکێشی داستانی دڕندەیەکە، نووسین، بەرھەمھێنان، دەرھێنانی لەلایەن پیتەر جاکسۆن، ئەمە دووەمین فیلمە، کە تەواوکەری فیلمی ساڵی ١٩٣٣ بەھەمان ناویشان. ئەستێرەکانی فیلمەکە ناومی واتس، جاک بلاک، ئەدریان برۆدی. کۆمەڵە ڕووداوەکانی فیلمەکە ھی ساڵی ١٩٣٣، چیرۆکی فیلمەکە ئەوەیە تیمێک بۆ دەرھێنانی فیلم بە کەشتی بۆ دورگەیەی کەلەسەر (جمجمە) دەچن، لەوێدا ئەوان ڕوبەرووی زۆر شت دەبنەوە، کە پێشتر ئەم دورگەیە نەدیترابوو، ھەروەھا گۆرێلایەکی گەورە لەو دورگەیە ھەیە، کە بە کۆنگ ناسراوە. دواتر ئەوان کۆنگ دەگرن، وە بەرەوە شاری نیۆڕک دەڕۆنەوە

تۆمارکردنی فیلمی کینگ کۆنگ لە نیوزلاند لە ئەیلوولی ٢٠٠٤ بۆ ئازاری ٢٠٠٥ بوو، بوودجەی پڕۆژەکە ١٥٠ میلیۆن دۆلار بوو، لەوکاتەدا بۆ ٢٠٧ میلیۆن دۆلار بەرز بۆیەوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ لە ئەلمانیا و ئەمریکا بڵاوکرایەوە، لەسەرەتای کردنەوەی ٥٠٬١ میلیۆن دۆلاری کرد. فیلمی کینگ کۆنگ لە ھەموو جیھان ٥٦٢ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. چوارەم بەرزترین فیلمی کۆمپانیای «وێنەکانی گەردوون»، وە بە پێنجەم بەرزترین تێکرای فیلمی ساڵی ٢٠٠٥ دادەنرێ. ھەروەھا بەڵاوکردنەوەی بۆسەر DVD، ١٠٠ میلیۆن دۆلار دروست کرد فیلمەکە بۆ پێداچوونەوە پۆزەتیف دەرچوو، بە فیلمێکی کاریگەر ستایش کرا، ھەروەھا کارکردنی و دیمەنەکانی کە تەواوکەری فیلمە ڕەسەنەکەی ساڵی ١٩٣٣. لەبەر ئەوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە، ڕەخنەیان لێگرت. ھەروەھا لە ئەکادیمی خەڵاتەکان سێ بەشی بردەوە: باشترین دەستکاریکردنی دەنگ، باشترین تێکەڵکردنی دەنگ، باشترین کاری بینایی. بەستنەوەی بە یاری ڤیدیۆی کە شان بە شانی فیلمەکە بڵاوکرایەوە، وە سەرکەوتنێکی گەورەیی بەدەست ھێنا


جیرۆک

تیمێک بۆ دەرھێنانی فیلمێک لەسەر دورگەیەکی دیاریکراو بەکەشتی سەفەر بۆ ئەو دورگەیە دەکەن، لە ژێر فەرمانی کاپتن «ئینگلھۆرن»، کاڕڵ بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە، جاک و ئان وەک ئەکتەرێکی فیلمەکە. پاشان بەھۆی باران و زریانێکی زۆرەوە کەشتییەکە بە ڕێگایەکی ھەڵەدا دەروات، دواتر ھەموویان لەم ڕووداوە ئاگادار دەبنەوە، کاپتن ئینگلھۆرن بۆ گۆڕینی ئاراستەی کەشتییەکە ھەوڵ دەدات، بەڵام بەھۆی تەمێکی زۆرەوە شوێنەکان نابیندرێن، دواتر کەشتییەکە نزیک دورگەیەکی نەناسراوە دەبێتەوە، لەکاتی نزیک بوونەوە بەردی گەورە و سەیر لە دەوروبەری دورگەکە ھەیە. پاش ئەوەی بە دورگە نەناسراوەکە گەیشتن، کەسێکی وەحشی مناڵ بە ڕەچەڵەک مرۆڤ پەلەماری کاڕڵ دەدات، دواتر باوانی ئەو کەسە ھێرش بۆ تیمەکە دەکەن، پاش ئەوەی ڕزگاریان دەبێت، بۆ کەشتییەکە دەگەرێنەوە، شەو یەکێک لە کەسە وەحشییەکان بەدزییەوە بۆ کەشتییەکە دێت، دواتر ئان (کچەکە) بۆ کەمپەکەی خۆیان دەڕفێنێت، بۆ ئەوەی وەک قوربانییەک بۆ کۆنگ بەکاریبھێنن، کۆنگ (گۆرێلاکە، ٢٥ پێ درێژە) دێت بۆ بینینی قوربانییەکە. جاک لەناو کەشتییەکە تێبینی ون بوونی ئانی کرد، بۆ دورگەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام درەنگە کۆنگ ئانی بۆ دارستانەکە برد، ھەرچەندە سەرەتا کۆنگ ئانی تۆقاند، بەڵام لە دارستانەکە ئان بۆ ئەوەی سەرنجی کۆنگ ڕابکێشێت دەست بە سەما دەکات، کۆنگیش وەک یاریکردنێک ئەو بەردەداتەوە، کۆنگ دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئان. ئینگلھۆرن تیمەکەی بۆ ڕزگارکردن ڕێک خست، ھەروەھا ھایس و جاک ڕابەریان دەکرد. بەرەو دارستانەکە ڕۆیشتن، چەنەھا دەیناسۆڕ ئەوان ڕاو دەکەن، چەند کەسێک لە تیمەکە دەمرن، دواتر بە بان دارێکی گەورەی دارستانەکە دەیانەوێت تێپەربن، بەڵام کۆنگ ھێرش دەکاتە سەریان، ئەوان دەکەونە خوارەوە، کە دۆڵێکی ترسناکە پڕە لە بوونەوەری سەیر و دڕندە


ڕۆڵەکان

  • ناومی واتس: ڕۆڵی ئان داروو دەبینێت

  • جاک بلاک: ڕۆڵی کاڕڵ دینھام دەبینێت

  • ئەدریان برۆدی: ڕۆڵی جاک دریسکۆڵ دەبینێت

  • تۆماس کریتشمان: ڕۆڵی کاپتن ئینگلھۆرن دەبینێت

  • کۆڵن هانکس: ڕۆڵی برێستۆن دەبینێت

  • جێمی بێڵ: ڕۆڵی جێمی دەبینێت


بەرهەمهێنان

سەرئەنجام بڕیاری دروستکردنی فیلمی کینگ کۆنگ لەلایەن دەرھێنەر پیتەر جاکسۆن پەسەندکرا. جاکسۆن بەبەردەوامی کتێبی لەسەر کینگ کۆنگ دەخوێندەوە، بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی چیرۆکەکە شارەزابێت. لەسەرەتادا دەیانویست، زۆمبی بۆ ناو فیلمەکە دابنێن، وەک فیلمی (برایندید) بەڵام ڕەتکرایەوە. جاکسۆن لەگەڵ «ھارڤی وێنستەین»، کۆمپانیای فیلمەکانی میراماکس، کاری دەکرد، دواتر بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە کۆمپانیای سەدەی ٢٠ فیلمەکەی بەمەرجێک گرتە ئەستۆ، کە جاکسۆن کار بۆ دوبارەکردنەوەی فیلمی «ھەسارەی مەیمونەکان» بکات، بەڵام جاکسۆن فیلمەکەی ڕەت کردەوە. سەرئەنجام کۆمپانیای وێنەکانی گەردوون فیلمەکەی بڵاوکردەوە


بڵاوکردنەوە

فیلمەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ خرایە بازاڕەکانەوە، یەکەم ترایلەری بەشێوەی ئۆنڵاین لە وێبسایتی (ڤۆڵکسواگن) کاتژمێر ٨:٤٥ خولەک بڵاوکرایەوە، ترایلەری فیلمەکە لە یەکێک لە شانۆکانی ئەمریکا دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمە، فیلمی جەنگی جیهانەکان بۆ ٢٩ی حوزەیران دواخرا


پێشوازی

لە باکووری ئەمریکا، کینگ کۆنگ لەسەرەتای چوارشەمە تێکرای ٩٬٧٥٥٬٧٤٥ میلیۆن دۆلار بوو، دوای کۆتای ھەفتە تێکرایی ٦٦٬١ میلیۆن دۆلار بوو. فیلمەکە لە باکوری ئەمریکا بەردەوام تێکرایی بەرز دەبوو، تا ٢١٨٬٠٨٠٬٠٢٥ گەیشت، بۆ بەرزی تێکرا بە پێنجەمیین فیلمی ساڵ دانرا. تێکرای فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس بۆ ٣٤٤٬٢٨٣٬٤٢٤ گەیشت، بەڵام لەھەموو جیھان بۆ ٥٦٢٬٣٦٣٬٤٤٩ گەیشت. فیلمەکە بە ١٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ دی ڤی دی فرۆشرا، ئەم داھاتە بۆ ستۆدیۆکانی گەردوون بووە مێژوو. کینگ کۆنگ زیاتر لە ٧٬٦ میلیۆن دی ڤی دیی لێ فرۆشرا، بەتەنھا لە بازارەکانی ئەمریکا نزیکەی ١٩٤ میلیۆن دۆلاری بە فرۆشتن کۆکردەوە. تا ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە دی ڤی دی ٣٨ میلیۆن دۆلاری دروست کرد

0 Comments