el clasico


 فیلمێکی ٢٠١٥ی کوردییە لە جۆری دراما. فیلمەکە لەدەرھێنانی هەڵکەوت مستەفایە. ھەریەکە لە وریا ئەحمەد و دانا ئەحمەد ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.  ڕۆژی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە جەژنی قوربان لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش کرا. بەرلەوەش بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی جیھانیی وڵاتانی دەرەوە کردووە. فیلمی ئێل کلاسیکۆ بەربژێری عێراقە بۆ باشترین فیلمی بیانی بۆ خەڵاتی ئۆسکار


چیرۆک

ئالان (وریا ئەحمەد) کورتەباڵایەکی چایەچییە کە لە گوندێکی هەورامان دەژی وە لەخۆشەویستیدایە لەگەڵ کچێک بەناوی گۆنا (ڕۆژین شەریفی)، ئالان چەندین ساڵە پارە کۆدەکاتەوە بۆ کڕینی خانوویەک لە گوندەکەی بۆئەوەی خۆی و گۆنا بەیەکەوە ھاوسەرگیری بکەن و لەوێدا بەیەکەوە بژین. باوکی گۆنا ھاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدە و کلاشێکی کوردی بەلۆگۆی یانەکە درووستکردووە و ھیوای ئەوەی ھەیە ڕۆژێک بێت ئەم کلاشە بداتە یاریزانێکی ئەو یانەیە ئەویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەشەوی یاری کلاسیکۆدا، ئالان لەچایەخانەکەی یارییەکە لەڕیگای شاشەی تەلەفزیۆنەوە دەگووازێتەوە و خەڵکی گوندەکە ئامادەدەبن و یەکێکیش لەوانە باوکی گۆنایە کە ئالان ئەو کارەی کرد بۆئەوەی دڵی باوکی گۆنا بەدەستبھێنێت بەڵام بەدۆڕاندنی تیمی دڵخوازەکەی (ریاڵ مەدرید) ئەوشەوە باوکی گۆنا تووڕەدەبێت و ھەرھەمان شەو ئالان پەیوەندی خۆی و گۆنا بۆ باوکی خۆشەویستەکەی ئاشکرادەکات، ئەمەش باوکی گۆنا زۆرتر تووڕەدەکات و سووکایەتی بە باڵاکەشی دەکات و دواتر برای ئالان کەناوی شیروان (دانا ئەحمەد) لەماڵ و کارەکەی دەردەکات. ئەمکارەی باوکی گۆنا وا لە ئالان دەکات کە بیرۆکەیەکی بۆبێت بۆئەوەی دڵی ئەو بەدەستبھێنێت و بەھاوسەرگیرییەکەی خۆی و گۆنا ڕازیبێت

بیرۆکەکەی ئالان بریتییە لە بردنی کلاشە کوردییەکەی کەلۆگۆی ڕیال مەدریدی لەسەرە بۆ لای کریستیانۆ رۆنالدۆ و بۆئەمەش لەگەڵ براکەی دەچنە شاری بەعدا بۆئەوەی لەوێوە بچنە مەدرید بەڵام ڕێکارەکانی چوونە مەدرید بۆئەوان دژواردەبێت بۆیە پەنادەبەن بۆڕێگای نایاسایی بۆگەیشتن بە مەدرید بەڵام لەھەنگاوی یەکەمییان ڕێگرییان لێدەکرێت لەلایەن چەتە و ڕێگرەکان و پارە و ڤیزا ساختەکانییان لێوەردەگرن، دواتر ئالان و براکەی کۆڵنادەن ئەمجارەیان بۆ چوونە مەدرید ئەوا ئالان گورچیلەکەی خۆی دەفرۆشێت و بەمەش دەگاتە مەدرید و کلاشەکەی دەدات بە ڕۆناڵدۆ و دواتر لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە ڕۆناڵدۆ داوا لەباوکی گۆنا دەکات کە ڕازی بێت بەو ھاوسەرگیرییە. شۆکبوونی باوکی گۆنا بەو کارەی ئالان کردی ئەوا وایلێدەکات ڕازبێت بە ھاوسەرگیری کچەکەی و ئالان


ڕۆڵەکان

  • وریا ئەحمەد بەڕۆڵی ئالان

  • دانا ئەحمەد بەڕۆڵی شیروان

  • کامەران ڕەئووف بەڕۆڵی جەلال

  • ڕۆژین شەریفی بەڕۆڵی گۆنا

0 Comments