کۆمپانیای «بایەخی تایبەتمەندییەکان» بەشێوەی شانۆیی لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بڵاویکردەوە، لەبەر ڕەخنەگرتن بەشێوەیەکی تێکەڵ پێداچوونەوەیان بۆکرد، ٤٨٬٤ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد، کە بودجەکەی ٣٠ میلیۆن دۆلار بوو. لەبەر تایبەتمەندی بەرھەمھێنانی بەشێوەیەکی کاریگەر «خەڵاتی ئانی» وەرگرت، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لەسەر (دی ڤی دی و بلو ڕای) بڵاوکرایەوە. تا ساڵی ٢٠١٩، ئەمە تاکە فیلمی گەورەیی کۆمپانیای «وێنەکانی گەردوونە» کە لە ژێر ناوی بایەخی تایبەتمەندییەکان بڵاوی کردووەتەوە
چیرۆک
فیلمەکە باسی ساڵی ١٩٣٠ جیھان دەکات، دیکتاتۆرێک بەناوی «تۆم کەین» فەرمانی دروستکردنی ڕۆبۆتێک دەکات، لەلایەن زانایەک بەناوی «ئالان ئۆپنھایمەر» بۆ ئەوەی ئەو ڕۆبۆتە لە جەنگدا بەکاری بھێنن. زاناکە توانی ڕۆبۆتەکە بە چەند تایبەتمەندییەکی سەیر دروست بکات، ڕۆبۆتێکی زیرەکە، توانای دروستکردنی ڕۆبۆتی تری ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا دیکتاتۆر بەخێرایی ئامێرەکە لە زاناکە وەردەگرێت، پێش ئەوەی زاناکە توانای گیان کێشانی مرۆڤی پێبدات، دیکتاتۆر ڕۆبۆتەکە بۆ جەنگ بەکاردەھێنن، بۆ خاپورکردنی دیکتاتۆری دوژمن، بەڵام ڕۆبۆتەکە جیھانی وێران دەکات، ڕووەک و گیانەوەر و مرۆڤ لەسەر زەوی نامێنێ، جیھان پڕ گاز و کیمیایی دەبێت. لەگەڵ ئەوەی ژیان لەقەراغی تێکدانە، زاناکە ھەوڵی درووستکردنی بووکە شوشەی پەرۆ دەدات، کە بە (ستیتشپونکس) ناسراون، زاناکە گیانی خۆی بە بووکە شوشەکان دەدات، بە ئامێرێکی بچووک کە خۆی دروستی کرد، بووکە شوشەکان بۆ ژیان دەھێنێت، بەڵام خۆی لەکۆتا بووکە شوشە دەمرێت. پاش ماوەیەک، کە کۆتا ستیتشپونک دروستکرا، ژمارەی ٩ی لەسەر بوو. ئامێری ڕوح کێشانەکە لەگەڵ خۆی دەبات، بۆ دەرەوەی ماڵەکە چوو، ژمارە ٢ کە ناوی (مارتن لانداو) دەبینێت، ژمارە ٢ قسەدەکات، بۆ ئەئەوەی ژمارە ٩ قسەبکات، چاکی دەکاتەوە. دواتر ڕۆبۆتێکی ترسناکی چوارپێ ھێرش بۆ ھەردووکیان دەکات، ڕۆبۆتەکە ژمارە ٢ لەگەڵ ئامێری ڕوح کێشانەکە دەبات. پاشان ژمارە ٩ بورجێک دەبنیێت، لەناو بورجەکە ژمارە ١، ژمارە ٥، ژمارە ٦، ژمارە ٨ دەدۆزێتەوە، ھەموویان بەیەکەوەن ژمارە ١ سەرکردەیە و ژمارە ٨ لەشێکی گەورەی ھەیە، پاسەوانی تایبەتی ژمارە ١، ژمارە ٥ ئەندازیاری وێنەیە، ژمارە ٦ کەسێکی جێگیر و ڕاوێژکارە. ژمارە ٩ باسی ژمارە ٢ی دەکرد، کە دەبێت ڕزگاری بکەین، ڕۆبۆتێکی چوار پێ ئەوی بۆ کارگەیەک برد، بەڵام ژمارە ١ ژمارە ٢ی بە مردوو دانا، بەڵام ژمارە ٩ بڕیاری ڕزگارکردنی ئەویدا، ژمارە ٥ و ژمارە ٩ شوێنی کارگەکە دەدۆزنەوە، بەڵام چوار پێکە ھێرشی بۆیان کرد، دواتر ژمارە ٧ کە جەنگاوەرێکی بەتوانایە دەرکەوت، توانی چوارپێکە بکوژێت. ژمارە ٩٬٥٬٧ بینیان، کە ڕۆبۆتە گەورەکە بە ئامێری ڕوح کێسان ژمارە ٢ی کوشت، دواتر ھەر سێکیان لە کارگەکە دوورکەوتنەوە

0 Comments