xxx: return of xander cage


 فیلمێکی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٧یە، لەلایەن دی جەی کارۆسۆ دەرھێنراوە، ئێف سکۆت فرایزەر کاری نووسینی بۆ کردووە، ڤێن دێزڵ، دیپیکا پادوکۆن، کریس وو، تۆنی جا، دۆنی بێن، ڕۆی ڕۆز، نینا دۆبرێڤ، تۆنی کۆلێت، ساموێڵ ئێڵ جاکسۆن و ئەریانا گۆترێز ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە. سێیەم بەشە لە زنجیرە فیلمی ئێکس ئێکس ئێکس، وە پاشکۆیەکی ھەردوو ئێکس ئێکس ئێکس ٢٠٠٢ و ئێکس ئێکس ئێکس: دەوڵەتی یەکێتی ٢٠٠٥

ئەم فیلمە یەکەم فیلمی «ستۆدیۆکانی شۆڕشە» لەدوای فیلمی ئەسپی ئاوی، بەیەکەم فیلمی بەرھەمھێنانی پاراماونت پیکچەرز دائەنێرێت، کە سەرەتا ستۆدیۆکانی شۆرش بەرھەمیھێنا. فیلمەکە پێداچوونەوەی تێکەڵی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، زیاتر لە ٣٤٦ میلیۆن دۆلاری لە جیھاندا کۆکردەوە، دژی بودجەی بەرھەمھێنانی ٨٥ میلیۆن دۆلار بوو، کە کردییە ھەردوو فیلمی پڕ داھات، لە ستۆدیۆکانی شۆڕش


چیرۆک

ئەگستوس گیبۆنز، بریکاری ئێن ئێس ئەی ھەوڵ دەدات، لەکاتی خۆداکردنی سەتەلایتێک، نەیمار دا سیلڤیا بۆ بەرنامەی سێ ئێکس بانگ بکات، دوای ماوەیەکی کەم تیمێکی چوار کەسی کارامە بە سەرکردایەتی «یانگ» دزە دەکەن، بۆ نوسینگەیەکی سی ئای ئەی لە شاری نیویۆرک و «سندوقی پاندورا» یان بۆ دەگەرێنەوە، کە ئەو ئامێرە توانای کۆنترۆڵکردنی سەتەلایتەکانی ھەیە، بۆ ئەوەی لە شوێنە دیاریکراوەکان وەک کڵاوی جەنگی تێکبدا


ڕۆڵەکان

  • ڤێن دێزڵ: وەک ئێکسەندەر کەیج

  • دۆنی بێن: وەک یانگ

  • تۆنی جا: وەک تالۆن

  • دیپیکا پادوکۆن: وەک سیرینا ئەنگەر

  • ڕۆیی رۆز: وەک ئەدێلی وۆڵف

  • نینا دۆبرێڤ: وەک بێکی کلێریج

  • ساموێڵ ئێڵ جاکسن: وەک ئۆگستس گیبۆنس



بەرهەمهێنان

ھەرچەندە کاراکتەری ئێکسەندەر کەیج وا بڕیارە لە پاشکۆکەدا کوژرا بێت، بۆ ڕوونکردنەوەی ئامادەنەبوونی، بەڵام ڤێن دیزەڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاند، کە وەک ئێکسەندەر کەیج لە پاشکۆیەک دەگەڕێتەوە، بە ناونیشانی ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج، لەگەڵ ئەوەی کە ئەو کاراکتەرە بە دوای فیلمەکەدا ڕادەست دەکرێت. سەرەتا نەک ھەر دیزڵ بۆ گەڕانەوە دیاری کرابوو، بەڵکو بەڕێوەبەری ئێکس ئێکس  ئێکس ڕۆب کۆھێنیش دیارکرابوو. دیزڵ گوتویەتی کە ستایل و موزیکیش لە فیلمە سەرەکییەکە دا دەبێت، وە زیاتر لەوەی کە ھەواداران دەیانەوێت، بە دووپاتکردنەوەی لەسەر ھەموو جۆرە میلەکان و بە تراکێکی دەنگی قورس



تراکی دەنگی

برایان تیلەر ئاوازو نمرەی سەرەکی فیلمەکەی نوسیوە، شان بەشانی ڕۆبێرت لیدکەر، گۆرانی و چەند ھونەرمەندی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە، لەوانە گۆرانی کریس وو، نیکی جام و ئایس شەشی تێدایە، کە لە فیلمەکەدا دەردەکەون



بڵاوکردنەوە

فیلمەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە مەکسیکۆ نمایش کرا، پاراماونت پیکچەرز لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ئەمریکا فیلمەکەی بڵاو کردەوە، فیلمەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە هیندیستان بڵاوکرایەوە. لە بۆکس ئۆفیس ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج ٤٤٬٩ میلیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و کەنەدا و ٣٠١٬٤ میلیۆن دۆلار لە ناوچەکانی دیکە کۆکردەوە، بۆ کۆی گشتی ٣٤٦٬٣ میلیۆن دۆلار، لە دژی بودجەی بەرھەمھێنانی ٨٥ میلیۆن دۆلار. لە چین پاراماونت سەرنجی خستە سەر ھەوڵەکانی بەبازاڕکردن لەسەر دۆنی یەن، دانانی لە پێشەوەی چەند پۆستەرێکی فیلم لە پێش ڤین دیزڵ، ھەروەھا کلیپی ھاوبەش و پێداچوونەوەی نمایشی یەن لە فیلمەکەدا لە ماڵپەڕی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین وێیبۆ


0 Comments