فیلمێکی ھیندییە، لەلایەن عەلی عەباس زەفەر دەرھێندراوە. ئەم فیلمە تەواوکەری فیلمی ئێک تا تایگەرە، کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، واتە تایگەر زیندووە بە بەشی دووەمی فیلمی تایگەر دادەنرێت. فیلمەکە لە ڕۆژی لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە سینەماکانی ھیندستان و جیھان دەستی بەنمایشکردن کرد. ھەریەکە لە سالمان خان و کاترینا کێف ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەگێڕن. ھەندێک لە دیمەنی فیلمەکە لە وڵاتانی نەمسا، ئیماڕات، یۆنان گیراون، دەقاودەق لە شاری ئێساویرا، ھەروەھا لەھەمان وڵات لە نیسانی ٢٠١٧ فیلمەکە تەواو کرا
چیڕۆکی فیلمەکە لە ڕووداوی ڕفاندنی ٤٦ پەرستیاری ھیندی لە شاری موسڵ، عێڕاق وەرگیراوە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعش ڕفێندرابوون. لە فیلمەکە کارەکتەری تایگەر و زۆیا ئەرکی پارستن و گەڕاندنەوەی ئەو پەرستیارانەیان دەخرێتە سەرشان
وێڕای ئەوەی فیلمەکە پەسنی ڕەخنەگرانی وەگرت لەڕووی ئاکشنەوە بەڵام دووچاری ڕەخنە بوویەوە لە دیالۆگ و درێژی ماوەی فیلمەکە، فیلمەکە توانی ٥٦٥٫١ کرۆر کۆبکاتەوە، بەمەش بووە یەکێک لە پڕداھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوود ھەروەھا پڕداھاتترین فیلمی بۆلیوود بۆ ساڵی ٢٠١٧. فیلمەکە ٢١٠ کرۆری تێچووە، کە ئەمەش بەیەکێک لە پڕ تێچووترین فیلمەکانی بۆلیوود دادەنرێت. لە ٦٣ەیەمین فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی فیلم فەیر، فیلمەکە خەڵاتی باشترین ئاکشنی پێدرا
جیرۆک
تایگەر و ژنەکەی بەناوی زۆیا لەیەکەم بەش ڕایان کرد، لەم بەشەدا تایگەر بۆ ڕزگارکردنی چەند پەرستیارێکی ھیندی دەگەڕێتەوە، کە لە شاری تکریتی عێڕاق گیراون، وە لە نەخۆشخانەی شارەکە لەدەستی داعش دان، ئەوان حەوت ڕۆژیان لەژێر دەستە بۆ ڕزگارکردنی پەرستیارەکان پێش ھێرشی ئاسمانی وڵاتی ئەمریکا بۆسەر نەخۆشخانەکە کە ئەبوو عوسمانی لێیە کە سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەیە. دوای ھەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر تایگەر و زۆیا سەرکەوتوو دەبن لەو ئەرکەی پێیان سپێردرابوو
رۆڵەکان
- سەلمان خان ڕۆڵی ئەفیناش سینگ ڕاسور دەبینێت
- کاترینا کێف ڕۆڵی زۆیا دەبینێت
- پاریش ڕەوال وەک فیردەوس، ھەواڵگری ھیندی لە عێراق
- ساجید دیلافرووز وەک ئەبو عوسمان

0 Comments