فیلمێکی درامی و ھونەری جەنگییە، لەلایەن «ھاراڵد زورات» دەرھێنراوە، بەشێکی نوێی زنجیرەی منداڵە کاراتییەکەیە. ئەستێرەکانی جەیدن سمیت، جاکی شان ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەبینن، ھەروەھا لەلایەن جێنی وێنترۆب، جەیمس لاستەر، دایک و باوکی جەیدن ویڵ سمیت، جادا پینکێت سمیث بەرھەمھێنراوە. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر کوڕێکە بەناوی «درێ پارکەر - جەیدن سمیت» تەمەنی ١٢ ساڵە، لە شاری دیترۆیت، میشیگان لەگەڵ دایکی ماڵیان بۆ پێکەن، چین دەگوازنەوە. دایکی بانگی پیاوێکی پیری چینی دەکات، بەناوی «بەرێز ھان - جاکی چان» بۆ چاکردنەوەی شوێنێکی ماڵەکەی، بەرێز ھان مامۆستای کۆنگ فۆ، ئەو کەسەی کە ھونەری بەرگری فێری کورەکە دەکات. سینارۆیەکەی لەلایەن «کریستۆڤەر مورفی» نوسراوە، چیرۆکەکەی لەلایەن «رۆبێرت مارک کامەن» لەسەر فیلمە ڕەسەنەکەی «منداڵە کاراتییەکە» نوسیوێتی، جیا لە ڕەسەنەکە ئەم فیلمە لە چین دووبارە دەکاتەوە. مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن جەیمس کۆرنەر پێکھاتووە، لەنێوان چین و هۆنگ کۆنگ و ئەمریکا دەرھێنراوە
بەرێوبەری وێنەگری فۆتۆگرافی لە پێکەن، چین شوێنی گرت، وێنەی فیلمەکەیان لە تەممووزی ٢٠٠٩ گرت، لە ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ کۆتایی پێھات. فیلمی منداڵە کاراتییەکە بەشانۆیی لەلایەن «وێنەکانی سۆنی» لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لەھەموو جیھان بڵاوکرایەوە، فیلمەکە ٣٥٩ میلیۆن دۆلاری پەیدا کرد، کە بودجەکەی خۆی ٤٠ میلیۆن دۆلار بوو
چیرۆک
درێ پارکەر تەمەنی ١٢ ساڵە، کورێکی ئەفریقی-ئەمریکییە، لەگەڵ دایکی بەناوی شێرێ پارکەر کە بێوەژنە، بەیەکەوە شاری دیترۆیت جێدەھێڵن، ماڵیان بۆ پێکەنی چیین دەگوازنەوە. دوای ئەوەی گەیشتنە ئەو شوێنە لەماڵێک دا بوون، دواتر درێ بۆ پارکێکی نزیک ماڵەکەیان ڕۆیشت، کچێکی کەمانچە ژەنی بەناوی مینگ بینی، بەیەکەوە قسەیان دەکرد، بەڵام کوڕێکی ١٤ ساڵی یاریزانی کۆنگ فۆ بەناوی شینگ ڕێگەی لە درێ گرت، نەیدەھێشت کە لەگەڵ مینگ قسەبکات، دەیگووت کە مینگ دراوسێیەکی نزیکی ئێمەیە، پەلەماری درێی دا، ھەموو کات شینگ درێی بێزار دەکرد، درێ ھیچی ناکرد و یەکسەر دەرۆیشت. ڕۆژێک دوای ئەوەی ھەموویان لە قوتابخانە دەگەڕانەوە، درێ ستڵێکی ئاوی پیسی بۆسەر شینگ و ھاورێکانی فڕێدا، دواتر ھەموویان بە دوای درێ ڕایان کرد، ھەتا لەشوێنێک ئەویان گرت، پاشان ھەندێکیان لە درێ دا، پیاوێکی شارەزا لەکاراتی و کۆنگ فۆ بە ناوی «بەرێز ھان» درێی لە دەستی ئەوان ڕزگار کرد، دوای ڕزگارکردن خۆی ئاشکرا کرد، وتی کە مامۆستای کۆنگ فۆم. بەڕێز ھان برینەکەی درێی بە ڕێگایەکی کۆنی چینی چاک دەکردەوە، کە ئاگر لە پیاڵەیەک دەکات، وە بەبرینەکەی دەھێنا، پاشان بەرێز ھان دەیووت، کە شینگ و ھاورێکانی کەسێکی خراپ نین، بەڵام مامۆستای کۆنگ فۆکەیان بەناوی «لی» ئەوانی وەک کەسێکی خراپەکار فێرکردووە، ھەمیشە بەئەوان دەڵێت: میھرەبانی بەرامبەر دوژمنەکەت پیشان مەدە. دواتر درێ پرسیارێک لە بەرێز ھان دەکات، کە کۆنگ فۆم فێر دەکەیت، بەڵام بەرێز ھان ئەوی ڕەت کردەوە، پاشان درێی بۆ ستۆدیۆی ئەژدیها برد، بۆلای مامۆستا لی، بۆ ئەوەی فێری کۆنگ فۆی بکات، ھەتا لەشەری ئاشتی بیباتەوە. بەڵام لی بەشێوەیەکی ناشرین قسەدەکات، دەڵێت کە تۆ فێری بکە، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکە شینگ و درێ بەیەکەوە شەر بکەن، پاشان بەرێز ھان دەڵێت، درێ لە پاڵەوانێتییەکە بەشداری دەکات، لە دژی تۆ. پاشان بەرێز ھان بەڵێن بە درێ دەدات، کە فێری کۆنگ فۆی بکات، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکە بیبەنەوە، دواتر سواری شەمەندەفەرێک دەبن، گەشتێک بۆ شوێنێک دەکەن، لەوێدا بەرێز ھان چەندین قسە دەربارەی کۆنگ فۆ و ھونەری جەنگی بۆ درێ دەکات. پاشان دەست بە ڕاھێنان دەکەن، بەرێز ھان لەسەر چاکەتێک ڕاھێنان بە درێ دەکات، دواتر بەرەوە پەرستگای چیای ودانگ دەرۆن
ڕۆڵەکان
- جەیدن سمیت: وەک درێ پارکەر
- جاکی چان: وەک بەرێز ھان
- تاراجی ب. ھێنسۆن: وەک شێری پارکەر دایکی درێ پارکەر
- وێن وین ھان: وەک میینگ
- ژینویی وانگ: وەک شینگ
- یو ڕوونگقوانگ: وەک ماستەر لی
- لوکی کاربێری: وەک ھاری ھاورێی درێ
- شیجا لوو: وەک لیانگ ھاورێ و ھاوپۆلی شینگ
- "جی وانگ: پۆ خان "بەرێوبەری قوتابخانە نوێیەکەی درێ پارکەر
- ژێنسوو: وەک باوکی میینگ
- ژیھینگ وانگ: وەک دایکی میینگ
- کامیرۆن ھیلمان: وەک ماڕک
- یی ژاوو: وەک ژوانگ ھاورێ و ھاوپۆلی شینگ

0 Comments