فیلمێکی سوپەرھێرۆی ئەمریکییە، فیلمەکە لەسەر یەکێک لە کەسایەتییەکانی مارڤیلە، لەلایەن «ستۆدیۆکانی مارڤیل» بەرھەمھێنراوە، بەڵام کۆمپانیای وێنەکانی گەردوون بڵاوی کردووەتەوە. لەلایەن «لویس لیتریر» دەرھێنراوە، «زاک پێن» سیناریۆکەی نوسیووە، ئەستێرەکانی ئێدوارد نۆرتن وەک برووس بانەر، شان بەشانی لیڤ تایلەر، تیم ڕوت، تیم بلێک نێڵسن، تای بورڵ، ویلیام ھێرت
فیلمی ھاڵکی پاڵەوان یەکەمجار لەشانۆی گیبسۆن لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە شاری یونیفرسال، کالیفۆڕنیا، نیشاندرا، دواتر لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وڵاتە یەکگرتووەکان نیشاندرا، بە گەشتی وەک بەشێکی فیلمەی ٢٠٠٣ ڕەچاو کرا. نورتن لەگەڵ مارڤیل بریاریاندا، کەسایەتی فیلمەکە بگۆڕن، ماڕک ڕافالۆ ھاتە شوێنەکەی بانەر، پاشان لە ساڵی ٢٠١٢ فیلمی تۆڵەستێنەکان بڵاوکرایەوە، کە کەسایەتی ھاڵک ماڕک بوو
چیرۆک
زانا بروس بانەر تاقیکردنەوەیەکی تیشکی گاما دەکات، لەوێدا زۆر توڕە دەبێت، وە دەگۆردرێت، بۆ زەبەلاحێکی سەوز (ھاڵک) کە بۆھەر شوێنێک بروات وێرانی دەکات. دوای ئەوەی بانەر توێژینەوەکەی ئەنجامدا، ھەوڵی دۆزینەوەی ئاوخوێن دەدات، کە بیخواتەوە، بۆ ئەوەی بۆ کەسە ئاسایەکەی خۆی بگەرێتەوە. یەکێک لە سەربازەکان بەناوی «تیم ڕوت» کە سەربازێکی بەھێز و خراپ چاو نەترسە، زۆری ڕق لە ھاڵکە و دەیەوێت لەناوی ببات، بەھۆی دەرمانێکەوە خۆی بۆ زەبەلاحێکی قاوەی وەک ھاڵک دەگۆرێت، بۆ ئەوەی ڕکابەری ھاڵک بکات، بەڵام ئەم سەربازە ئەنجامێکی خراپی بۆ شارەکە دروست کردووە، ھەوڵی وێرانکردنی شوێنەکە ئەدات، سەرئەنجام برووس خۆی بۆ زەبەلاحە سەوزەکە دەگۆرێت، شارەکە لەدەستی ئەو سەربازە خراپە ڕزگار دەکات، لە کۆتایدا دەیکوژێت
ڕۆڵەکان
- ئێدوارد نورتن: ڕۆڵی برووس بانەر (ھاڵک) دەبینێت
- لیف تایلەر: ڕۆڵی بێتی ڕۆس دەبینێت
- تیم ڕوت: ڕۆڵی ئیمێڵ بروسک (زەبەلاحە خراپەکە) دەبینێت
- ویلیام ھورت: ڕۆڵی کاپتن ئەھاد دەبینێت
- تای بارل: ڕۆڵی دکتۆر لیونار تامسۆن دەبینێت

0 Comments