فیلمێکی ئەنیمەیشن، سێ ڕەھەندی، تۆڵەسێنەر، کۆمێدی، ئەمریکی ساڵی (٢٠١٣)یە. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای درێم وۆڕکس ئەنیمەیشن" دروستکراوەو لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەم بڵاو کراوەتەوە"


چیرۆک

خێزانی کڕۆدس لە دووری گشت مرۆڤێک و لەنێو دارستان و نێو ئەشکەوتەکان دەژین و دوور دەبن لەھەر پەیوەندیێک لەگەڵ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی. دوای ڕوودانی چەند کارەساتێکی سرووشتی لەنێو دارستانەکەیاندا، ھەوڵی دۆزینەوەی شوێنێکی ئارام دەدەن، لە درێژایی ھەڵاتنیاندا، ئاشنا دەبن لەگەڵ کوڕێکی ھەرزەکار، کە لەڕووی ئاستی زانستییەوە لەپێش خێزانەکەی (کڕۆدس) دەبێت و بەھۆی ئەو ھۆکارەوە خێزانەکە دەتوانن لەو کارەساتانەی ژینگەکەیان ڕێگە چارەیەک بۆزنەوەو خۆیان ڕزگار بکەن


داهات

فیلمی خێزانی کڕۆدس دوای بڵاوبوونەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا  سەرەتاو دواتریش بڵاو بوونەوەی لەسەرانسەری جیھاندا فیلمەکە بووە یەکێک لە ١٠ خاوەن بەرزترین داھاتی بۆکس ئۆفیسی فیلمەکانی کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەم