فیلمێکی خەیاڵی و زانستییە، لەسەر بنەمای یارییەکی ڤیدیۆیی دەرکراوە کە ھەمان ناوی یارییەکەی ھەیە. ئەکتەرانی فیلمەکە دوەین جانسن، نێومی هاریس، ماڵین ئەکرمان، جو مانگالینۆ، جێڤری دین مۆرگان و جێک لاسین. فیلمەکە لەدوای جۆرنی ٢: دورگە نادیارەکە (٢٠١٢) و سان ئاندریاس (٢٠١٥) سێیەم کاری ھاوبەشییە لەنێوان دوەین جانسن و پێتەن
لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٨، قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە شاری شیکاگۆ دەستی پێ کرد. فیلمەکە لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای وارنەر بڕۆس بڵاوکرایەوە. داھاتی فیلمەکە لە ھەموو جیھان ٤٢٨ میلیۆن دۆلار بوو، پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانە بۆ فیلمەکە کرا، لەڕووی ڕوونی و ڤیژوەلەوە ستایشکرا لەبەرامبەردا ڕەخنە لە چیڕۆکەکەی گیرا
بەرهەمهێنان
لە ساڵی ٢٠٠٩، کۆمپانیای وارنەر بڕۆس مافی لەبەرگرتنەوەی چیڕۆکی یارییەکەی ڕامپەیج (١٩٨٦) کڕییەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١١ پڕۆژەی دروستکردنی ئەم فیلمە لەگەڵ بەرھەمھێنەر جۆن ڕیکارد ڕاگەیاندرا. لە حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧، قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە شیکاگۆ ئیلینۆی دەستی پێ کرد، ھەروەھا فیلمەکە لە شاری ئەتڵانتا وێنەی گیرا، ڕای گەیاندرا کە دوەین جانسن دەبێتە ئەستێرەی فیلمەک
مۆسیقا
مۆسیقاکە لەلایەن ئاندرۆ لۆکینگتۆن بەرھەم ھێندرا، کە ئەمەش چوارەم کاری ھاوبەشی بوو لەگەڵ دەرھێنەر پراد پێتەن
بڵاوکردنەوە
سەرەتا کۆمپانیای وارنەر بڕۆس نیازیان وابوو کە فیلمەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨، بڵاو بکەنەوە، بەڵام لەبەر فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێ کۆتا ڕێکەوتەکەیان پێشخست بۆ ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ بەمەش فیلمەکە دوو حەفتەی دەستکەوت بۆ کۆکردنەوەی داھاتێکی باش لە سینەماکان

0 Comments