یارییەکی ڤیدیۆییی ژاپۆنییە. لە پلەی ستەیشن کاردەکات، لە ساڵی ١٩٩٩ دەرھێندراوە. بۆ کۆمپانیای خواردنەوەی غازی بیبسی خستیانە بازارەوە، بەرنامەکەی لەلایەن کۆمپانیای (کەی ئای دی) ژاپۆنی داندرابوو، سەرەتا لە سیگا لە ژاپۆن نیشاندرا، دواتر بۆ زمانی ئینگلیزی، ئیسپانی، میسری وەرگێڕدرا، بیبسی مان سەرەتا وەک کارەکتەرێکی (یاری شەڕکڕدنی مار) ھەڵبژێردا

یارییەکە لەگەڵ بودجەیەکی کەم دروستکرا، دواتر بڕیاریاندا، کە یارییەکە بکەنە نێوان قۆناغ، وە پیاوێک نیشانبدات کە بیبسی بخواتەوە. ھەروەھا سەرەتا یارییەکە بەشێوەی "تری دی" منداڵانە بوو، نوسەری یارییەکە «کۆتارۆ ئۆشیکۆشی» بوو، کە شارەزای لە دروستکردنی مۆدێلەکانی تری دی ھەیە. کاتێک دەزگای پەخشکردنی ئەمریکی بۆ ئەوەی ڕێ بە یارییەکە بدات، کە بڵاوبکرێتەوە تەماشایی کرد، دواتر لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە


یاریکردن

بیبسی مان یارییەکی ئەکشنییە، بریتییە لە چوار قۆناغ، ھەریەکە بۆ بچووکترین بەش دابەشکراوە، سێ یەکی قۆناغەکان لە شوێنی ڕاستەقینەن وەک سانفڕانسیسکۆ، نیۆڕک، تێکساس. دوایین قۆناغ لە شاری بیبسی گیراوە، بیبسی مان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە قۆناغەکاندا ڕادەکات، ھەندێک کات بە ژووری خەڵک کە تێیدا دەژین ڕادەکات، یاریزان لەبەردەم بەربەستەکانی باز دەدات، وەک ئۆتۆمبێل، کرێن، پاسکیل، خەڵک، ھەندێک کات بەسەر لۆری بیبسی باز دەدات، یاریزان ئەم جوڵانە بەکاردەھێنێت وەک بازدان، ڕاکردن، بازی بەرزتر، یاریزان خاڵی دەستدەکەوێت، لەلایەن قوتوی بیبسی کە کۆی دەکاتەوە. لە ھەندێک قۆناغ، بیبسی مان سەری دەکەوێتە ناو تەپڵی ئەلەمنیۆم، لەوکاتەدا سووڕانی یارییەکە لای یاریزان پێچەوانە دەبێتەوە، لە ھەندێکی تر تەختەخلیسکێنە بەکاردەھێنێت. ئەگەر یاریزان خاڵی زۆر کۆبکاتەوە، لە قۆناغەکاندا بەربەستی زیاتر ڕووی تێدەکات. لە ھەندێک قۆناغ بیبسی گەورە یان شتی تر بە دوای دەکەوت، لە نێوان قۆناغەکاندا پیاوێکی ئەمریکی بەناوی «مایک بەترێس» بیبسی دەخواتەوە، یان جبس، یان پیزا


پەرسەندن

بیبسی مان لەسەر بنەمایی بیبسی بەختدار ھەمان ناوە، بەڵام بۆ لقی بیبسی ژاپۆنی دروستکرا، کەسایەتییەکە لە بازرگانی ژاپۆن نیشاندرا، لەسەر نوسخەی یاری ژاپۆنی (مارە ژەھراوییەکان شەڕ دەکەن) دروستکراوە، دواتر لە ژاپۆن بەناوبانگ بوو. کۆمپانیای بیبسی بڕیاریدا، کە بەھۆی یاریی ڤیدیۆیی بەرەوپێشەوە بڕوات. یارییەکە لەلایەن گەشەپێدەری یاریی ڤیدیۆییی کەی ئای دی دەرکەوت، لەسەر بودجەیەکی نزم دروستکرا، لەبەر ئەم خەرجییە کەمە دیمەنێکیان لە یارییەکە زیادکرد، کە مایک بەترێس بیبسی دەخواتەوە. یارییەکە دیمەن و ڕووداوەکانی بە تری دی بەکاردەھێنرێت، کە مۆدیلێک بوو، لەلایەن کۆتارۆ ئۆشیکۆشی، ئەمە یەکەم کاری ئۆشیکۆشی بوو، سەرەتا ویستی بیبسی مان لەسەر تەختە بێت، بۆ گونجاندنی یارییەکە، بەڵام دواتر لەوەنە بەش بیبسی مان پەرەیسەند. کاتێک یارییەکە لە١٩٩٨ بۆکەی ئای دی گواسترایەوە، بەرەو پێشەوە چوو، یارییەکە لە ژاپۆن لە ٤ی ئازاری ١٩٩٩ بۆ پلەی ستەیشن بڵاوکرایەوە. دوای بڵاوکردنەوەکە، ئەمریکا بڕیاریدا، بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکە لە وڵاتەکەی، سەرەڕای ئەوە یارییەکە ھەمووی بە ئینگلیزی بوو، نەک بە ژاپۆنی


پێشوازی

یاری بیبسی مان لەسەر چەند یارییەکی ترەوە سەری ھەڵداوە، یان لەسەر ئەو نوسخەیە دروستکراوە، یان ھاوشێوەی ئەوانە وەک «فامیتسو» کە یارییەکی سادە و نایابە، «میترۆ کڕۆس»، «کوڕی کاغەز»، بەتایبەتی «کڕاش باندیکووت». ڕەخنەگران بۆ ئەی جی ئێن وتیان، یارییەکە بەراوردە لەگەڵ کڕاش باندیکووت، ھەروەھا یاریکردنی بیبسی مان سادەیە و بێتامە، بەڵام ئەوان ھەر ھەستیان دەکرد، کە یارییەکە خراپ نییە، وە شایەنی نرخە، ھەرچۆنێک بێت لە داھاتوودا یارییەکی سەرکەوتوو دەرچوو


نوسخەی ژاپۆنی

یارییەکە لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە، دەنگدان و دەنگی ڕۆڵی ئەکتەری ئەمریکیش تۆمارکرا، یارییەکە لە ھەموو جیھان ناوبانگێکی تەواوی بەدەست ھێنا، سەرەڕای بڵاوبونەوەی لە ژاپۆن