ئەنیمەیشنێکی ئەمریکی-چینی، ئاکشن و کۆمێدیە

بەرھەمھاتووە لەلایەن ستۆدیۆکانی درێم وۆڕکس و بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەم. ئەنیمەیشنەکە دەرھێنراوە لەلایەن جێنیفەر یو نێلسن و ئەلێساندرۆ کارلۆنیەوە، و سیناریۆکەشی نووسراوە لەلایەن جۆناثان ئەیبل و گلێن بەرگەر. ئەنیمەیشنەکە تەواوکەری بەشی دووەمی زنجیرە فیلمەکەیە کە پێشتر لە ٢٠١١ دەرچووبوو. ھەروەھا ئەکتەران جاک بلاک، ئەنجلینا جۆلی، برایان کراستن، جاکی شان، دەستن ھۆفمان، سێث ڕۆگان، لوسی لو، دەیڤد کرۆس، و جەی کەی سیمەنسە. وابڕیاریشە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بکەوێتە سینەماکەوە


چیرۆک

لەم بەشەدا پۆ باوکی راستەقینەی خۆی دەبینێتەوە و لەگەڵی گەشت دەکات بەرەو پەناگەیەکی نھێنی پانداکان، کە تێیدا پۆ ناتوانێ خۆی لەوێدا بگونجێ. پۆ لەوێ بە مێی مێی ئاشنا دەبێ کە پاندایەکی ھۆگرە مێیە، ھەروەھا بەپێی ڕێکەوتنێک لە منداڵیەوە وا دانراوە کە شوو بە پۆ بکات. لەلایەکی تریشەوە شەڕانگێزێک بەناوی کای دەست دەکات بە دزینی تواناکانی مامۆستا بەزێندراوەکانی کونگ فوی چین و بۆخۆیانی دەبات، بەمشێوەیەش پۆ دەبێ تەواوی پانداکان ئامادە بکات و ڕووبەرووی ئەو ھێزە خراپانە ببێتەوە کە دێنە بەرامبەریان


دەنگەکانی

  • جاک بلاک لە دەنگی پۆ

  • ئەنجلی ناجۆلی لەدەنگی پڵنگ، تایگرس

  • دەستن ھۆفمان لەدەنگی ماستەر شیفو

  • پرایان کراستن لەدەنگی لی شان، باوکی ڕاستەقینەی پۆ، کە بۆیەکەمجارە دەردەکەوێ

  • جاکی شان لەدەنگی مەیموون

  • سێث ڕۆگان لەدەنگی مانتیس

  • لوسی لو لەدەنگی مار، ڤایپەر

  • دەیڤد کرۆس لەدەنگی کڕەین

  • کەیت ھەدسن لەدەنگی مێی مێی

  • جەی کەی سیمەنس لەدەنگی کای

  • جەیمس ھۆنگ لەدەنگی بەڕێز پینگ

  • ڕاندال دوک کیم لەدەنگی ئۆگوای

  • ستیل گاگنۆن لەدەنگی باو