فیلمێکی کۆمیدیی سەرکێشی ئەمریکییە، دەرھێنانی جەیک کەسدان، لەلایەن کریس ماککێن، ئێریک سۆمەرس، سکۆت ڕۆزنبێرگ و جێف پینکەر کاری نووسینی بۆکراوە. ئەستێرەکانی فیلمەکە دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن هارت، کارن گیلان، نیک جۆناس و بۆبی کاناڤاڵی، سێیەم قیستی مافی دەستووری جومانجییە، پاشکۆیەکی ڕاستەوخۆی جومانی (١٩٩٥)، کە لە کتێبی منداڵانی ساڵی ١٩٨١ بە ھەمان ناو لەلایەن کریس ڤان ئەلسبورگەوە سەرچاوەی لێنرا. چیرۆکەکە سەرنج دەخاتە سەر کۆمەڵێک ھەرزەکار کە لە جومانجییەوە دێن، دواتر دەگۆردرێن بۆ یارییەکی ڤیدیۆیی، بیست و یەک ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی ١٩٩٥. خۆیان لە یارییەکە وەک کۆمەڵێک کەسی جیاواز دەدۆزنەوە، بەدوای تەواوکردنی گەڕاندا دەگەڕێن، لە پاڵ یاریزانێکی تردا کە لە ساڵی ١٩٩٦ گیری خواردووە
وێنەگرتنی سەرەکی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ لە ھۆنۆلولو دەستیپێکرد، وە لە مانگی ١٢ لە ئەتڵانتا کۆتایی ھات، ئەو فیلمە ئاماژەیەکی دیاری تێدایە، بۆ یەکەم فیلم وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەکتەری سەرەکی رۆبن ویلیامز. جەنگەڵ لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە گراند ڕیکس لە پاریس نمایش کرا، لە ٢٠ی کانوونی یەکەم لە ئەمریکا بە شێوەیەکی زانستی بڵاوکرایەوە. لە فۆرماتی (ڕیال دی تری دی و ئیماکس تری دی و دۆلبی سینەما و ئیماکس فۆر و فۆڕدی) لەلایەن سۆنی پیکچەرز بە ناونیشانی کۆلۆمبیا پیکچەرز بڵاودەکریتەوە، فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بۆ کراوە، کە بە «سوپرایزێکی دڵخۆشکەر» ناوی بردوون و ستایشی کاستەکەی کردووە. فیلمەکە لە ئاستی جیھاندا زیاتر لە ٩٦٢ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە، کە بووە پێنجەمین فیلمی پڕ بەرھەم لە ساڵی ٢٠١٧
جیرۆک
ساڵی ١٩٩٦ برانتفۆردی نیو ھەمپشیر، ئەلێکس ڤریکەی ھەرزەکار لەلایەن باوکییەوە یارییەکی بۆرد بەناوی «جومانجی» وەردەگرێت، کە لە کەناری دەریادا بەخراپی نێژرابوو، لە کاتی ڕاکردن (کە دواجار لە فیلمی ١٩٩٥ بینرا). چوار خوێندکاری ئامادەیی برانتفۆرد مارتا کاپلی یاخی، بیتانی والکەر تەنک، سپێنسەر گیلپینی ناڕێک و وەرزشکار ئەنتۆنی جۆنسن، دەنێردرێن بۆ پاککردنەوەی ژێرزەمینەکەی قوتابخانەکە. ئەنتۆنی سیستمی یارییە ڤیدیۆیییە فڕێدراوەکانی ئەلێکس دەدۆزرێتەوە، کە خۆی و سپێنسەر بڕیاری یاریکردن دەدەن، وە ھانی کچەکان دەدەن بچنە پاڵیان. لە دەستپێکی یارییەکەدا ھەر چواریان بە شێوەیەکی سەیر دەکەونە ناو یارییەکی ڤیدیۆی، کە ھەر یەکەیەکیان کەسایەتییەکیان بۆ ھەڵبژێردراوە. لەسەر قۆڵی خۆیان سێ خەتی ڕەش دەبینن، سپێنسەر دەڵێت کە ئەگەر ھەر سێ خەتەکەمان لەدەستدا، ئەوکات لە ژیانی ڕاستەقینە دەمرین. گروپەکە فێردەبن کە ئامانجی ئەوان کۆتایی ھێنان بەنەفرەتکردنە لەسەر جومانجی، کە پرۆفیسۆری شوێنەوارناسە گەندەڵەکە پرۆفیسۆر «ڕوسێل ڤان پێڵت» خشڵێکی سیحراوی بەناوی (چاوی جاگوار) لەمەزارگەکە دزی و کۆنترۆڵی ھەموو ئاژەڵەکانی دارستانەکەی بەدەستھێنا. یەکێک ئەم شتانەیان بۆ بای دەکات، وە ڕێنمایی گروپەکە دەکات بۆ ئەوەی خشڵە سەحراویەکە بگەڕێنەوە بۆ پەیکەرێک لە مەزارگەکە و بانگی جومانجی بکەن، تا نەفرەتەکە بەرز کەنەوە و پێش لێخوڕین یارییەکە بەجێ بێڵن. ھەر یەکە لە کەسایەتییەکان خاڵی لاوازی و توانایەکەی جیاوازیان ھەیە، پێش دەسپێکردنی یارییەکە بۆیان دەنووسرێت
ڕۆڵەکان
- ئەلێکس ۆڵف: وەک سپێنسەر
- دوەین جانسن: وەک دکتۆر ئێکسەندەر
- سێر داریۆس بلەین: وەک ئەنتۆنی جانسن
- کێڤن ھارت: وەک فرانکلین
- جاک بلاک: وەک پڕۆفیسۆر ئێڵدۆن

0 Comments