فیلمێکی ئەکشنی درامییە، لەلایەن سۆهەیل خان دەرھێنراوە، ھەروەھا لەژێر کۆمپانیای «بەرھەمھێنانەکانی سۆھەیل خان» بەرھەمھێنراوە، لەلایەن کۆمپانیای «ئیرۆسی نێودەوڵەتی» بڵاوکراوەتەوە. ئەستێرەکانی فیلم ەلمان خان، تابو، دێزی شا، ئەدیتا پانچۆلی، دانی دێنزنوجبا
فیلمە ڕەسەنەکەی بە زمانی «تێلگو» بەناوی «ستالین» دوبارە دەکەنەوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن "ئەی ئاڕ مۆرگدۆس" بڵاوکرابۆوە. ھەروەھا درامایەکی ئینگلیزی بەناوی "پای ئیت فۆڕواد" ھانی فیلمەکەی دەدا. فیلمی جەی ھۆ لە ٢٤ی کانوونی یەکەم ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە، پێداچوونەوەیەکی تێکەڵی لەبەر ڕەخنەگری بۆ کرا، لەگەڵ ئەوەشدا تێکرایی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس تەنھا ١٤٠₹ کرۆر بوو
چیرۆک
جەی ئەجنیھۆتری (سەلمان خان) لە سوپا کاری دەکرد، کەسێکی بەسۆزە و ھاوکاری خەڵک دەکات، لەگەڵ تاوانبارەکان شەر دەکات، سەربازێکی سەرەکی سوپای ھینیدی بوو، بەڵام بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵێک منداڵ لەلایەن گروپێکی تیرۆرستی فەرمانی "سوسپێندیت" پشت گوێخست، لەبەر ئەم ھۆکارە لە سوپا ڕاگیرا، لەدوای ئەم ڕووداوە جەی لەگەڵ دایکی و خوشکەکەی «گیتا» دەژیا. ڕۆژێک کچێکی ئیفلیجی زیرەک لە قوتابخانە بەناوی سومان لەبەر ئەوەی دەستی نییە، ناتوانێت لە تاقیکردنەوە شت بنوسێت، جەی یارمەتی دەدات، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر کچەکە تاقیکردنەوەیەکی گرینگتری ھەیە، چاوەرێی براکەی «ڕۆھان» دەکات، تا بگاتە لای و یارمەتی بدات، بەڵام لە ڕێگا پۆلیس ھەموو ئۆتۆمبێلەکان دەوەستێنن، لەبەر ئەوەی کچی وەزیر بە ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگاکەدا دەروات، تا ڕۆھان دەگاتە قوتابخانەکە سومان تاقیکردنەوەکەی تەواو بوبوو، لە بێچارەیدا خۆی کوشت. کاتێک جەی خۆکوشتنی سومان دەبینێت، زۆر نیگەران دەبێت، سیستەمێکی نوێ دائەنێت«کە یارمەتی کەسێک بدات، بەو کەسەش بڵێت یارمەتی سێ کەسی تر بدەن»، پێی وابوو بەم شێوەیە لەناو کۆمەڵگا کاری چاکەکردن زۆر دەبێت. ڕۆژێک بە ئۆتۆمبێل جەی لەگەڵ ھاورێکانی دەرۆن، بەڵام مناڵێکی سەر شەقام خەریکی پاکردنەوەی ئۆتۆمبێلێکە، خاوەن ئۆتۆمبێلەکە ڕەفتاری خراپی بەرامبەر دەدوێنێت، جەی بەم کارە زۆر تووڕە دەبێت، وە پەلەماری پیاوەکە دەدات، ڕۆژی دواتر جەی و گیتا و ھاورێکەی گیتا بەناوی ڕینکی (پەمەیی)، بۆ شوێنێک دەرۆن، دواتر جەی شوێنەکە بەجێ دەھێڵێت، ئەو چەند کەسێکی خراپ کە پیاوی وەزیرەکەن، دێنە شوێنەکەوە، بە خراپی قسە لەگەڵ گیتا و ڕینکی دەکەن، بە گیتا دەڵێن پەیوەندی بە براکەتەوە بکە، دوای پەیوەندییەکە جەی بۆ شوێنەکە دێتەوە، زۆر توڕە دەبێت و لەوێدا شەڕ لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی خراپ دەکات
ڕۆڵەکان
- سەلمان خان: وەک ئەکتەری سەرەکی جەی ئەجنیھۆتری ئەوەی یارمەتی خەڵکی دەدا
- سونیل شێتی: وەک کاپتن ئەرجون کاول ھاورێ کۆنەکەی جەی لە سەربازی
- تابو: وەک گیتا ئەجنیھۆتری خوشکە گەورەکەی جەی
- دێزی شا: وەک ڕینکی شا پەمەیی
- دانی دێنزنوجبا: وەک داشرات سینگ وەزیرە گەندەڵەکە
- ئەدیتا پانچۆلی: وەک پشکنەر کەدەم
- نادیرا بابەر: وەک دایکی جەی و گیتا

0 Comments