زنجیرەکە ناسراوە بە عەدنان و لینا ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ناوی پالەوانە سەڕەکییەکان، ئەو زنجیرەیەکی ئەنیمی ژاپۆنی، دروستکراوی کۆمپانیای نیپۆن ئەنیمەیشنە، وەرگێردراوە بۆ سەر زمانی کوردی لە ساڵی ١٩٩٦، پێکھاتووە لە ٢٦ ئەلقە، وە پەخشکرا لە شاشەی تەلەڤیزیۆن ساڵی ١٩٩٦ وە تا ئێستا پەخش دەکرێت لە ھەندێ کەناڵ، وە هایاو میزاکی کاری دەرھێنانی بۆ کرد، کە یەکێکە لە گەورەترین دەرھێنەرانی ئەنیمی لە جیھاندا، ئەوەش لە ساڵی ١٩٧٨ بوو بۆ یەکەم جار لە ٤ی نیسان بۆ ٣١ی تشرینی یەکەم لە تەلەفزیۆنەکانی ژاپۆن پەخش دەکرا، وە لە چیرۆکی ئینکرەیدیبڵ تاید واتە هەڵکشان جوانەمەبەستی ھەلکشانی دەریایە کە ئەلێکساندەر کی نووسیویەتی وە باس لە ڕووداوەکانی دوای کۆتایی جیھان دەکات
جیرۆک
جەنگی جیھانی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویدا نەتەوە بەشەڕھاتووەکان چەندین چەکی مەگناتیسی و وێرانکەریان بەکارھێنا کە بووە ھۆی سوڕانی جەمسەرەکان و لێکبوونەوەی کیشوەرەکان، مرۆڤەکان ھەوڵی ھەلاتنیان دا بەھۆی کەشتییە ئاسمانییەکان، بەلام سەرنەکەوتن تەنیا یەک کەشتی توانی ڕزگاری بێت و بکەوێتە سەر دوورگەیەکی بزر دوایی دوو ساڵ پالەوانی زنجیرەکە لە دایک دەبێت ئەویش (کۆنان) یان (عەدنان)ە بەلام ئەوانەی سەر دوورگەکە ھەموویان مردوون تەنیا یەکێکی پیر نەبێت کە (عەدنان) بە باپیرە بانگی دەکات، ڕۆژێکیان (عەدنان) لە ڕاوە ماسی دا کچێک دەبینێت بەناوی لانا یان لینا وە لێرەوە ژیانی بەتەواوی دەگۆرێت. لە لایەن سەردەستەی داگیرکەری ئەو سەردەمەوە دەگەڕێن بە دوای لانەدا و بەبێ ئاگاداری کۆنان لانە دەڕفێنن و باپیری کۆنان لەناو دەبەن. کۆنانیش بۆ ئەو بەڵێنەی بە لانەی دابوو بڕیار دەدات بچێت بەدوایدا بگەڕێت. لە ڕێگا کوڕێک دەناسێت بە ناوی (جیمسی) (عەپسی) پێکەوە لە ھەوڵی دۆزینەوەی لانەدا دەبن و تا دەگەنە قەڵا شوێنی بەندکردنی لانە و سەدان زیندانی تر. پاش ململانێیەکی زۆرو بە ھاوکاری کاپتنێکی دەریاوان لانە ڕزگار دەکەن و سەرجەم دانیشتوانی قەڵا دەچنە دورگەیەک بە ناوی دورگەی (ھیوا) ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن
ستافی کارکوردن
- نوسەر: هایاو میزاکی
- دەرھێنەر: ھایاو میازاکی - ئیساھۆ تاکاھاتا - کەیجی ھایاکاوا
- میوزیک: شینیچیرۆ ئیکیبی
- وێنەکێش: ھایاو میازاکی - یاسوۆ ئوتسوکا
- بەرھەمھێنەر: جونزۆ ناکاجیما
- ماوەی ئەنیمی: ٢٦ ئەڵقە
- ساڵی بەرھەمھێنان: ١٩٧٨
- کۆمپانیای بەرھەمھێن: نیپۆن ئەنیمەیشن

0 Comments