زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ئۆنلاینی ئەمریکی تۆقێنەرە، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە «ھۆلو» نمایش کرا. زنجیرەکە چەندین ئەستێرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناودارە دیارەکان لەخۆ دەگرێت، لەوانە لیزا کۆشی، ھایز گریر، مێغان ڕینکس، لیۆ ھاوارد، ئایسلین پۆڵ، ئەو جەخت لەسەر کۆمەڵێک خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی دەکاتەوە، کە لە ناو قوتابخانەکەیان گیریان خواردووە، کاتێک ڕوەکێکی کیمیاوی لە نزیک دەتەقێتەوە، دانیشتووان و قوتابییە بریندارەکانی تر دەبنە شتێکی نامۆ. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨، ئەو زنجیرە درامایە پاش دوو وەرز پوچەڵکرایەوە


گریمانە

زنجیرەکە دوای کۆمەڵێک قوتابی دەکەوێت کە ڕۆژی شەممە لە قوتابخانەی ئامادەیی کێنت کۆدەبنەوە، بۆ دەستبەسەرکردن. ھەروەھا لە زانکۆش خوێندکاری دیکە ھەن، بەڵام بەشداری لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی (باسکە، ئامادەکردنی دیبەیت، مۆسیقا و ھتد..) دەکەن. کاتێک ڕوەکێکی کیمیاوی نزیک دەتەقێتەوە، دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ مانەوە، تەنیا بە سەرچاوەی سنووردار و خۆپارێزی لەو کەسانەی کە بوونەتە بوونەوەری وەک ژەھری زیندوو لە ئەنجامی سەرلێشینەوەکان


ڕۆڵەکان

  • لیۆ ھاروارد: وەک گرۆڤەر جۆنیس

  • لیزا کۆشی: وەک ڤیۆلیت ئەدامس

  • ئەدام ھیکس: وەک دیزڵ تارنەر

  • ئاسلین پۆڵ: وەک ناتالی کالاوای

  • مێغان ڕینکس: وەک زو پارکەر

  • مێڵڤین گریک: وەک لاشاوان



بەرهەمهێنان

زنجیرەی نامۆ لەلایەن "ئەوی سەمێنس تیڤی" بەرھەمھێنرا، و لەلایەن بێت سزیمکۆوسکی دروستکرا. «ھۆلو» مافی پەخشی تایبەتی لە کاتی بەرھەمھێنانی بەرنامەکەدا بەدەرکرد، نمایشەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نمایش کرا. ھۆلو زنجیرەی بۆ وەرزی دووەمی ١٠ ئەڵقەی نوێ کردەوە، و لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ نمایش کرا



پێشوازی

«سۆنیا سەریا» کە بۆ گۆڤاری ڤاریتی نووسیوویەتی، نمایشەکە بە «نیو کاتژمێرێکی بێسەروبەر، لە شوێنێک لە نێوان فیلمی ترسناک بۆ ھەرزەکاران» وەسف کردووە، و لە کۆتاییشدا دەڵێت: نمایشەکە ئەوەندە خۆش نییە کە بەسەر ڕیتمەکانی ترس یان دڵەڕاوکێی زەمبیدا زاڵ بێت لە گەورەبووندا. «نیل گێنزلینگەر» لەبارەی نمایشەکە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند "لێرەدا لە سەردەمی تەلەفزیۆنی زامبیدا، دیارە زۆر شت لەبارەی" نامۆوە" ئاشنایە، بەڵام بە ئەڵقەکان کەمتر لە نیو کاتژمێر بۆ ھەر ئەڵقەیەک زنجیرەکە بە ئاسانی بەرەو کەمبوون دەچێت. لە "هۆڵیوود ڵایف دۆت کۆم"، ئیمێلی لۆنگریتا نمایشەکەی بە «یانەی نانی بەیانی» و مردووی گەرۆک وەسف کرد. لە وێبسایتی «ڕۆتن تەماتەدا» وەرزی یەکەم ٤ پێداچوونەوەی تێدایە و ٣ی ئەرێنی بووە و ١ی نەرێنی بووە