fan


 فیلمێکی ھیندی ھەستبزوێنە. لەدەرھێنانی مانیش شارمایە. کە شارۆخ ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەبینێت. فیلمەکە ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ نمایشکرا. لەلایەن ڕەخنەگرەکانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەڵام لەبۆکس ئۆفیس شکستی ھێنا. فیلمەکە بەپێچەوانەی فیلمەکانی دیکەی بۆڵیوود لە یەک گۆرانی پێکھاتبوو ئەویش گۆرانی "جابرا فان" بوو کە ئەم گۆرانییە بەزۆرینەی زمانەکانی ھیندستان (تامیلی، بەنگالی، پەنجابی ھتد..) و زمانی عەرەبی دەرچوو


چیرۆک

فیلمەکە باس لە ھەواداریکی سەرسەخت دەکات بەناوی گوراڤ کە ھەوادارێکی سەرسەختی ئاریان خانە و تەواوی ژیانی لەژێرکاریگەری و شێوازی ئەو ئەکتەرە سینەماییە بردۆتەسەر، ڕۆژێک بۆی دەرەخسێت ئەستێرەی سینەماییەکە ببینێت بەڵام لەکاتی یەکتربینین گوراڤ ئەو ھەستەی پێشووی بۆ ئەکتەرەکە نامێنێت چونکە ئەکتەرەکە ڕەتیدەکاتەوە ئەو جۆرە ھەوادارە سەرشێتییەی ھەبێت. لەسەرەنجامی ئەوەدا گوراڤ بڕیاردەدات تۆڵەی خۆی لە ئەکتەرەکە بکاتەوە. چونکە شێوەی گوراف، لەگەڵ ئاریان خان زۆۆر لێکەوە نزیکن، ئەوە دەبێتە ڕێگایەک کە گوراف بەھۆیەوە بتوانێت چەند کارێکی نابەجێ ئەنجامبدات، کەخەڵکی وادەزانن ئەوکەسە ئاریان خان، وەئەوکارانەی کە گوراڤ دەیکات وەکوو تۆڵەیەک وایە کەلە ئاریان خانی دەکاتەوە، لەکۆتاییدا ئاریان خان توڕەییەکی زۆۆری دەبێت لەبەرامبەر گوراڤ و ھەوڵی دۆزینەوەی دەدات، وەکاتێکیش دەیدۆزێتەوە، داوای لێدەکات کە بەژیانی خۆی بژیێت و واز لە ھەواداریێتی ئەو بێنێت. بەڵام گراڤ ئەوە ڕەت دەکاتەوە و خۆی لەسەربانی بیناییەک، فڕێدەداتە خوارەوە


بەرهەمهێنان

فیلمەکە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ دەست کرا بە وێنەگرتنی و وا بریار بوو کە لەسەرەتای سالی ٢٠١٥ نمایش بکرێت بەلام بەھۆی پێکانی شاروخان لە فیلمی "هەپی نیو یەر" نمایشکردنی دواخرا بۆ ١٥ی نیسانی ٢٠١٦

0 Comments