یارییەکە لە جۆری ئاکش، سەرکێشی و لێخوڕینی ئۆتومبێل. یارییەکە لە ئەیلوولی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە بۆ ویندۆز، پلەی ستەیشن ٣، ئیکس بۆکس ٣٦٠ بەردەستە. دواتر وەشانێکی دیکە بۆ سیستەمی ئەپڵ مەک ئۆ ئیس لە ئازاری ٢٠١٢ وەشێنرا. یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای «یوبی سۆفت ڕیفلیکشنز» گەشەی پێدرا، دواتر لە کۆمپانیای «یوبی سۆفت ئینتەرتەیمێنت» بڵاوکرایەوە
لەکاتی بڵاوکردنەوەی یارییەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی باشی بۆکرا، لەگەڵ دەرچونەکەی چاپی «ویی-وی» ئەوا یارییەکە بۆچوونی جیاوازی لەسەر دەربڕا. یارییەکە بەکۆمەڵییە، کۆمەڵێک یاریزان دەتوانن بەیەکەوە یاری بکەن
یاریکردن
یارییەکە تایبەتمەندی لادانی نوێی ھەیە، یاریزان دەتوانێت لە ئۆتۆمۆبیلێکەوە بچێتە سەر ئۆتۆمبێلێکی تر بەبێ ھاتنەدەرەوە لەناو چیڕۆکی یارییەکە، یەکێک لە بیرۆکەی یارییەکە لە بەرنامەی گوگڵ ئێرت وەرگیرابوو، لە یارییەکەدا، یاریزان دەتوانن بە ئێڵ وەن لەسەر پلەی ستەیشن ٣ پاڵ بنێن، یان دەتوانن بە دوگمەی چەپ لە «ئێکس بۆکس ٣٦٠» شان بدەن
ئۆتۆمبێلەکان
یارییەکە زنجیرەیەکی بێھاوتایە لەشاری سان فرانسیسکۆ، یارییەکە مۆڵەتی پێدراوە کە ئۆتۆمۆبیلی ژیانی ڕاستەقینەی تێدابێت، بەتایبەت وەک ئۆتۆمبێلەکانی شیڤرۆلێت، ئاودی، ئەلفا ڕۆمیۆ، ئەستۆن مارتین، بێنتڵی، ئۆتۆمبێلی ڕوف، دۆج، فۆرد، ئێم سی لارین، هەمەر، شێڵبی، لامبۆرگینی
چیرۆک
یارییەکە درێژە دەداتە چیرۆکی جۆن تانەر، ئەو پاڵەوانەی لەبەشەکانی تری (درایڤەر ١، درایڤەر ٢، درایڤەر ٣) ھەبوو، ڕووداوێکی بەسەردا دێت کە بێھۆش دەبێت، ئەو کەسەی ڕوداوەکەی بەسەرھێنا ناوی جێریچۆ دوژمنی جۆن تانەرە، لە کۆتای یاری درایڤەر ٣ لەبەندینخانە ڕزگاری بوو، لەم بەشەدا بە بە جۆن گەیشت
پەرەسەندن
یارییەکە لە دەوروبەری پێنج ساڵ لە گەشەپێداندا بوو، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەفەرمی بڕیاردرا کە یارییەکە بەرھەم بھێندرێت، ئەمەش لەکاتی ڕاگەیاندنێکی سۆنی بوو کە تێیدا لیستی ١٠٢ یارییان ڕاگەیاند کە بۆ پلەی ستەیشن ٣ بڵاودەکرێنەوە

0 Comments