فیلمێکی ئەمریکی و بەریتانی ستڵی ٢٠١٧یە، لەلایەن جیل پاکویت دەرھێنراوە، لەسەر بنەمایی ڕۆمانی ١٩٤٩ «ئەگاتا کریستی» بەھەمان ناو دەرکراوە. ئەستێرەکانی فیلمەکە ماکس ئیرۆنس، تێرنس ستامپ، گلێن کلۆس، جیلیان ئەندریسۆن، ستافانی مارتینی. وێنەگرتنی سەرەکی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ دەستی پێکرد، فیلمەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە کەناڵی ٥ لە بەریتانیا پەخش کرا
چیرۆک
کچە بازرگانی کۆچکردووی یۆنان و بەریتانی ئەرستۆیدی لیۆنیداس «سۆفیا لیۆنیداس» سەردانی لێکۆڵەری تایبەت چارلز ھایوارد دەکات، لە ئۆفیسەکەیدا. سۆفیا دەیەوێت چارلز لە مردنی ئەریستید بکۆڵێتەوە، چونکە پێی وایە لەلایەن ئەندامێکی خێزانە درێژو جیاکەرەوەکەیەوە کوژراوە؛ و سۆفیا ئاماژە بەوە دەکات کە بە دەرزی ئەنسۆلین لێیدراوە و پاشان بووەتە ھۆی جەڵدەی دڵ، سۆفیا لەو بڕوایەدایە کە ئەمە بە ئەنقەست بووە و بە ڕێکەوت نییە چارلز بە دوودڵی دەست بەسەر کەیسەکەدا ئەگرێت، بەشێکی لەبەر ئەوەی لە قاھیرە پەیوەندی کورتی لەگەڵ سۆفیادا ھەبوو
ڕۆلەکان
- گلێن کلۆس: وەک لادی ئیدت
- تێرنس ستامپ: وەک سەرۆک پشکنەر
- ماکس ئیرۆنس: وەک چارلز
- ستافانی مارتینی: وەک سۆفیا
- جولیان ساندس: وەک فیلیپ
بەرهەمهێنان
دراما نھێنییەکە ئیلھامی لە ڕۆمانی ئەگەتا کریستی وەرگرتووە، بە ھەمان ناو وێنەگرتنی سەرەکی لە ئەیلوولی ٢٠١٦ دەستیپێکرد. بەشێک لەوێنەگرتنی لە کتێبخانەی مۆگان لە کۆلێژی کینگ لەندەن بەرێوە چوو، بەشەکانی تر لە تینێسفیلد لە نزیک بریستۆڵ فیلمیان بۆ کراوە، مینلی مانۆر، نزیک فلیت ھامپشیر، وەک شوێنێکی شریتی دەرەکی کۆشکی کرۆکد بەکارھاتووە. ھیوودن مانۆر و وێست وایکۆمبی وەک سایتی وێنەگری ناوماڵ بەکارھاتووە، دەرکەوتنی فیلمەکە لەلایەن دیزاینەری بەرھەم سیمۆن بۆڵسەوە دروستکراوە. لە ماڵپەڕی ئاڵۆزی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ڕێژەی ڕەزامەندی ٥٦٪ی وەرگرت، بە پشت بەستن بە ٢٥ پێداچوونەوە، کە تێکڕای ڕێژەی ٥/١٠ی ھەیە، لە میتاڕەخنەگردا، فیلمەکە تێکڕای کێشی ٥٩ لە کۆی ١٠٠ کەس بەدەست ھێنا، لەسەر بنەمای ٨ ڕەخنەگر پێشنیاری «پێداچوونەوەی تێکەڵ یان مامناوەند» دەکات

0 Comments