زنجیرەیەکی ئاکشن و ئەنیمەیشی ئەمریکییە، نوسینەکەی لەلایەن تیمی (مان ئۆف ئاکشن) دروستکراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای کارتۆن نیتوۆرک ستۆدیۆ بەرھەمھێنرا. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٨ نیشاندرا، بە درێژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بەردەوام بوو، لەگەڵ تەواوی سێ وەرز و ٤٦ ئەڵقە
زنجیرەکە بۆ یەکەمینجار لە ڕۆژی لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٨، لەسەر کەناڵی "کارتۆن نیتۆرک" لە ئەمریکا، دواتر لەسەر ″تێلیتوون″ لەکەنەدا لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ پەخشکرا. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ کۆتایی ھات. زنجیرەکە لە بنەڕەتدا لەژێر ناونیشانی «بێن ١٠: پاڵەوانی نەوە» بەرھەمھێندرا. زنجیرەکە بۆ ٣ وەرز و ٤٦ ئەڵقە درێژەی کێشا، کۆتای ئەڵقەی لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ پەخشکرا
ئەم زنجیرەیە بۆ چوار خەڵاتی ئێمی پاڵێورا لە پۆلینی میکسی دەنگ و ئەنیمەشین-ئاکشن
جیرۆک
پێنج ساڵ دوای کۆتای زنجیرە ڕەسەنەکە، بێن بووەتە کەسێکی ھەرزەکار، جارێکی دیکە بە "ئۆمیترێکس" زەوی دەپارێزێت لە شەڕەنگێز و چالاکییەکانی بوونەوەرە ئاسمانییەکان. ئەو ″ئۆمیترێکسە″ خۆی کاتژمێرێکی دەستی نائاسایییە، بێن دەتوانێت بەھۆی ئەوەوە شێوە و توانای خۆی بگۆڕێت بۆ بوونەوری جیاواز
ڕۆڵەکان
- بێن تێنسن (دەنگەکەی لەلایەن یوری لۆوینتاڵ) بێن تەمەنی پادزە ساڵە، بێن ڕۆڵی سەرکردە دەبینێ، دوای ئەوەی باپیرەی "ماکس" بەشێوەیەکی نادیار ون دەبێت، بێن بە ئۆمیترێکسە بەتوانەکەی دەیدۆزێتەوە. دوای پێنج ساڵ لە زنجیرە ڕەسەنەکە، بێن بەتەواوی گەورە و بەھێز بووە، کۆمەڵێک بوونەوەری بەھێزی دەستکەوتووە
- گوێن (دەنگەکەی لەلایەن ئاشلی جانسن) گوێن ئامۆزای بێنە، گوێن زیاتر کارامەترە، ھێزێکی ئەفسوناوی زگماکی ھەیە، کە دەتوانێت توانا دروست بکات و کۆنترۆڵی بێت، وزەیڵکی ئەفسوناوی دەستکاری دەکات، دەتوانێت بۆ ستی جۆرا و جۆر بەکاری بھێنێت، بۆ نموونە وەک گوریس و پرد. زۆرجار خەم دەداتە بێن، ھەروەھا ئەو لە زنجیرە ڕەسەنەکەدا ھەبوو
- ماکس (دەنگەکەی لەلایەن پاوڵ ئیدینگ) ئەندامێکی نیمچە خانەنشین کراوە، کەسێکی زیرەکە و زۆرجار یارمەتی بێن دەدات، لە دژی بوونەوەرکان، پاپیرەی گوێن و بێنە. ئۆتۆمبێلێکی ھەیە بۆ زۆر شت بەکاری دەھێنێت

0 Comments