فیلمێکی ئەکشنی ھیندییە، لەلایەن «سیدھارت ئەنان» دەرھێنراوە، بەرھەمھێنانی «ستۆدیۆکانی فۆکس ستارە»، سوجۆی گۆش و سوورێش نەیر کاری سیناریۆیان بۆ کردووە. دروستکردنەوەی فیلمی سوارچاک و ڕۆژ ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن جەیمس مانگلۆد دەرھێنراوە، بە ڕۆڵەکانی تۆم کرووز و کامیرۆن دیاز. ئەستێرەکانی فیلمی بانگ بانگ هریتیک ڕۆسەن، کاترینا کێف، دانی دێنزوگبا، دیالۆگەکانی فیلمەکە لەلایەن تەیریواڵە نوسراوە
لەسەر بودجەیەکی بێ وێنە دروست کراوە، لە ١٦٠ کرۆر (٢٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی)، بانگ بانگ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە شانۆی ئاسایی و ئای ماکسدا بڵاوکرابۆوە، کە ھاوشان بوو لەگەڵ گاندی جەیانتی. ھەروەھا بە زمانەکانی تامیل و تێلگۆ بڵاو بوویەوە، فیلمەکە ستایش کرا بۆ زنجیرەکانی کردارەکەی و بڕی ٣٣٢ کرۆر (٤٧ میلیۆن دۆلار) -- ٣٤٠ کرۆر (٤٨ میلیۆن دۆلار) لە سینەما، کە لە سەرتاسەری جیھاندا بەڕێوە چوو
جیرۆک
لە شوێنێک لە لەندەن گروپێکی تیرۆرستی بە سەرکردایەتی عومەر زەفەر لەگەڵ ھاوکارەکەی حەمید گوڵ ھێرش بۆ شوێنێک دەکەن، لەوێدا تەقە لە پاسەوانێک دەکەن و پاشان دەیسوتێنن، دواتر عومەر زەفەر ھەڵدێت، ٥ میلیۆن دۆلار بۆ کەسێک دادەنێت ئەگەر ئەڵماسی کۆھینۆر لە تاوەری لەندەن بدزێت، بەڵام بەمەرجێک دزەکە ھیندی بێت، بۆ ئەوەی پەیماننامەی ڕادەستکردنەوەی نوێ لە نێوان ھیندستان و بەڕیتانیا ئەنجام بدەن، ھەرزوو کەسێک بەناوی ڕاجڤیر ناندا (ھریتیک ڕۆشەن) ئەڵماسەکە دەدزێت، کاتێک پیاوەکانی زەفەر بەسەرکردایەتی شوعەیب حەخسەر لە دزییەکە ئاگاردەکرێنەوە، بۆ مامەڵە گەشتێک دەکەن بۆلای ڕاجڤیر. ڕاجڤیر پێیان دەڵێت کە ٢٠ میلیۆن دۆلاری بۆ ئەو ڕێکەوتنە ئەوێت، پاشان شەڕ لە نێوانیاندا دروست دەبێت دوای ھەڵاتنی ڕاجڤیر خانمێکی گەنج دەبینێت، ھارلین سەحنی (کاترینا کێف) لە چێشتخانەیەک دانیشتووە، کە لەوێ چاوەڕوانی ڕێکەوتی ئینتەرنێتی «ڤیکی کاپوور» دەکات، بۆ خۆنمایشکردن. ڕاجڤیر دەچێتە ناو چێشتخانەکە کە بە شێوەی «ڤیکی» خۆی دەپێوێت و دەڵێت من ڤیکیم، دواتر ھارلین ڕازی دەکات کە گەرماوی چێشتخانەکە بۆ کەمێک بەکاربھینێت، بۆئەوەی شەڕ لەگەڵ ئەو پیاوانە بکات کە ماونەتەوە و بەدوای ڕاجڤیر دەگەڕێن. ھارلین کاتێک دێتە دەرەوە، لە تووڕەییدا دەگەڕێتەوە، بەڵام زوو بە ئۆتۆمبێل خۆی بە ڕاجڤیردا دەکێشێت، دواتر ڕاجڤیر ناسنامەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت من ڤیکی نیم. کاتێک بە یارمەتی ھارلین نەشتەرگەرییەکی بێ مەبەست بۆ خۆی ئەنجام دەدات لەبەر ئەوەی بیرندارکرا، دەرمانێک بۆ ھارلین دەکات و پێی دەڵێت کە بەرپرسانی حکوومەت دێن بەدوادا دەگەڕێن وەک چۆن پێکەوە بووین ھارلین بەھۆی دەرمانەکە بەگوێی ڕاجڤیر دەکات. ڕۆژی دواتر بەڕاستی وەک ڕاجڤیر پێی گوتبوو، کە کەسێکی کاربەری حکوومەت بەناوی (پاوان مەلھوترا) و سیخورەکەی پشکنەر بالۆلا، سەردانی ھارلین دەکەن لە نووسینگەی بانکیی ھارلین، و ھەر لەوێد ھەڕەشەی لێدەکەن کە لەگەڵیان بێت. لە ئۆتۆمبێلەکەدا پاوان پێی دەڵێت ئەوان ناچنە بنکەی پۆلیس بەڵکو لەبڕی ئەوە دەیبەنە شوێنێکی ئارامتر، بەڵام ھارلین قسەکانی دوێنێ شەوی ڕاجڤیری بیرکەوتەوە بەپێی قسەکانی ڕاجڤیر پرسیاری لە پاوان کرد، کە ئۆتۆمۆبیلەکە چ جۆرێکە تا بتوانێت چەکی ناو ئۆتۆمبێلەکە بدۆزێتەوە، کە شاردراوەتەوە لەناو ئۆتۆمبێلی حکوومەتدا، پاشان چەکەکە دەدۆزێت و لەوانی ڕادەگرێت، پاشان تەقەیەک دەکرێت، و ھارلین زوو دەڵێت کە من ئەو تەقەیم نەکرد، لەو کاتەدا لەدواوە ڕاجڤیر بە ماتۆر سکیلێک دەردەکەوێت بە دوو چەکەوە، ھارلین ڕزگار دەکات، پاش ھەڵھاتنی ڕاجڤیر و ھارلین بە ئۆتۆمبێلێک، ھارلین دەڵێت متمانە کردنم بە تۆ کارێکی ھەڵە بوو. ڕاجڤیر بەم قسەیە توڕە بوو، پێی وت کە مەبەستی من پاراستی تۆیە، پاشان دەچێتە ئۆتۆمبێلێکی تر یەکسەر ھارلین بەدوای دێت، و بە ڕاجڤیر دەڵێت کە تەقە لە ھیچ کەسێکی بێ تاوان نەکات
رۆڵەکان
- هریتیک ڕۆشەن: وەک ڕاجڤیر ناندا
- کاترینا کێف: وەک ھارلین ساھنی
- دیپتی ناڤال: وەک شیکا ناندا
- کانوالجیت سینگ: وەک پانکاج ناندا
- دانی دێنزوگبا: وەک عومەر زەفەر
- جەیفد جەڤێری: وەک حەمید گوڵ

0 Comments