venom


فیلمێکی سووپەرھێرۆی ئەمریکیی ٢٠١٨یە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کۆمپانیای (کۆلومبیا پیکچەرز) بەرھەمی هێناوە.  ڕۆبن فلیشەر کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، هەریەکە لە تۆم ھاردی، میشێل ویلیامز، ڕیز ئەحمەد، سکۆت ھیز، ڕێد   سکۆت و جێنی سلێت ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکەدا بینیوە


چیرۆک

چیرۆکی فیلمەکە لەسەر ئێدی بڕۆک (ڤێنوم) کە کاری ڕۆژنامەسی دەکرد، بە مانایەکی تر کە دەکەوتە دوای ئەو کەسانەی کە کەس بەدوایاندا ناڕوات، ڤێنوم یەکێکە لە نادیارتریین و خراپترین کەسەکان لە (ماڕڤیل) ھەروەھا دوژمنی پیاوی جاڵجاڵۆکەیە. ئێدی کەسێکی زۆر ئاسای بوو، تا ئەو کاتەی بە دوای سەرۆکی کۆمپانیای زانست کەوت، بۆ لێکۆڵینەوە بەس سەری نەگرت، بەڵام لە ھەمان ڕۆژدا ژنێکی دیت، کە لە ھەمان کۆمپانیا ئیش دەکات، بۆ ئەوەی زانیارییەکان بەدەست بھێنێت لەگەڵ ژنەکە قسەی دەکرد، سەبارەت بە کۆمپانیاکە وە ژنەکە پێی وت: کە کۆمپانیاکە شتی نوێیان دۆزیوەتەوە، بە ناوی (سمپیۆت) وە کۆمپانیاکە تاقیکردنەوەی خراپ دەکات، بە تێکەڵکردنی مرۆڤ و سمپیۆت. دواتر ئێدی بڕیاریدا کە یارمەتی بدات، و بە شەو بچێتە ناو کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی نھێنی کۆمپانیاکە ئاشکرا بکات، کە بووە شەو بە یارمەتی ژنەکە توانی بە دزییەوە بچێتە ناو کۆمپانیاکە، لە کاتی وێنەگرتنی کۆمەڵە شتێکی ناو کۆمپانیاکە یەکێک لە مرۆڤەکان پەلەماری ئێدی دا، کە ئەو مرۆڤە بەکارھاتبوو لە تاقیکردنەوەکە بە تێکەڵکردنی مرۆڤ و سمپیۆت، دواتر سمپیۆتی ناو بۆناو لەشی ئێدی چوو، وە چەند پاسەوانێک گوێبیستی ھاوار بوون، بەپەلە کەوتنە دوای ئێدی ھەرچۆنێک بێت ئێدی بە یارمەتی سمپیۆنەکە توانی خۆی لە پاسەوانەکان ڕزگار بکات

0 Comments