فیلمێکی ئاکشنی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ڕۆڵی سەرەکیی زۆرانباز جۆن سینا نمایشکراوە. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەر جۆن بۆنیتۆ دەرھێندراوە. نووسەری فیلمەکە میشێل گالاگەر و ئالان بییە، لەلایەن جۆل سایمۆن و کۆمپانیای (زۆرانبازی جیهان) بەرھەمھێندرا، فیلمەکە لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای فۆکس سەدەی بیستەم بڵاوکرایەوە
چیرۆک
لە عێڕاق، جۆن ترایتۆن سەربازی دەریاییی جەنگ بوو، کە تێبینی کرد کە ھەندێک ھاوڕێی بەدەستی چەند تیرۆرستێک گیراون و خەریکە دەکوژرێن. جۆنی سەرۆک یارمەتی دەنێرێت، بەڵام کاتەکە درەنگ دەبێت و جۆن بڕیار دەدات ھەموو تیرۆرستەکان بکوژێت، بەمشێوەیە جۆن لە سەربازی دەریاوانی دەردەکرێت. پاش ئەوەی دەرکرا، خۆی و ھاوسەرەکەی (کەیت) دەیانەوێت گەشتێک بکەن بۆ ئەوەی پشوو وەربگرن، بەڵام کابرایەک بەناوی ڕۆما، کە کەسێکی تاوانبار و چەتەیە، لەگەڵ ھاوڕێکانی، ئانجێلا، مۆرگان، فیسیرا، بێنێت، چەند گەوھەرێکی دزیوە. دواتر پۆلیس دێتە شوێنەکە، بەڵام ئەوان لەدەستی پۆلیسەکان ڕادەکەن. پاشان دێنە وێستەگەیەکی بەنزین (گاز)، لەوکاتەدا جۆن و کەیتی ھاوسەری دێنە ھەمان شوێن بۆ بەنزین، جۆن بۆ دووکانی وێستگەی بەنزینەکە دەچێت بۆئەوەی ھەندێک شت بکڕێت. دواتر چەند پۆلیسێک دێنە وێستگەکە بۆ پڕکردنی بەنزین، بەڵام مۆرگان لەبەر ئۆتۆمبێل یەک دوو پۆلیس دەکوژێت، بەڵام بێنەت لەناو دووکانەکە دەبێت جۆنی بە بتڵێکی ئاگرکوژێنەوە لە بێنەت دەدات تا بێئاگای دەکات. کەیت لەلایەن چەتەکان دەڕفێندرێت، بەڵام پێش ئەوە مۆرگان سووتەمەنی وێستەگەکە و دوکانەکە دەتەقێنێتەوە لەوکاتەدا جۆنی لەناوەوەیە، بەڵام جۆن خۆی ڕزگار دەکات
بڵاوکردنەوە
لەسەرەتادا کاتی نمایشنکردنی فیلمەکە بۆ کانوونی دووەم یان لە شوباتی ٢٠٠٦ بۆ داندرا، بەڵام دواتر گواستیانەوە بۆ بەھاری ٢٠٠٦، دواتر لە ٨ی ئەیلوول کاتەکەیان دووبارە گۆڕی لەبەر ئەوەی دوەین جانسن فیلمی ( گریدۆن جانگ)ی لە ١٥ی ئەیلوول بڵاو دەکردەوە، ئەوە بوو دواتر فیلمەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە سینەماکان نمایشکرا

0 Comments