فیلمێکی ئەنیمەیشنی-سەرکێشی و میوزیکی ئەمریکییە. لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی دەرھێندراوە، فیلمەکە پەنجایەمین زنجیرەی کلاسیکی واڵت دیزنییە، لە فیلمەکە ھەریەکە لە ماندی مور، زاکاری لیفای، دونا مەرفی، بەشدارن وەک ئەکتەری دەنگ. زۆرینەی چیڕۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ئەڵمانی ڕاپۆنزڵە، سیناریۆی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن براکانی گریم نوسراوە، فیلمەکە بە 3D ئاسایی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە سینەما نیشاندرا . ڕاپونزێل ماوەی شەش ساڵی ویست تاکوو بەرھەمھێنرا، فیلمەکە بە یەکێک لە گرانبەھاترین فیلمەکانی مێژوو دادەنرێت، کە بودجەکەی ٢٦٠ میلۆن دۆلار بوو
چیرۆک
ڕوناکییەکی سەرسوڕھێنەر لە ئاسمانەوە بۆسەر زەوی دەکەوێت، لەو شوێنەی ڕووناکییەکە کەوت، گوڵێک دەڕوێت، ئەو گوڵە دەتوانێت ھەرچی نەخۆشییەک ھەبێت چارەسەر بکات، شوێنی ئەو گوڵە تەنھا ئافرەتێکی بەتەمەن دەیزانێت، ئەو ئافرەتە بە گوڵەکە خۆی گەنج دەکردەوە، ڕۆژێک لە نزیک ئەو شوێنەدا شانشینێک پەیدا دەبێت، پاشا و شاژنێک فەرمانڕەوایی دەکەن، پاشا و شاژنەکە منداڵێکیان دەبێت، بەڵام منداڵەکە نەخۆشە، پاشاکە فەرمان دەکات کە ئەو گوڵە بدۆزنەوە، بۆ چارەسەری منداڵەکە، بەڵام ئافرەتە بەتەمەنەکە نیویست گوڵەکە ببەن، چونکە ئەو بۆ گەنجییەتی خۆی بەکاریدەھێنا، دواتر بەگوڵەکەوە ویستی بروات منداڵەکە بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو شاژنەکە فەرمووی لێکرد و گوڵەکەی لێسەند، بۆ منداڵەکە بەکاریان ھێنا، دواتر سوپاسی ئافرەتەکەیان کرد بۆ ھێنانی گوڵەکە، پاشا و شاژنەکە لەگەڵ منداڵەکەیان بوون بەناوی (ڕاپۆنزڵ). دواتر ئافرەتە بەتەمەنەکە ھەستی کرد کە کچەکە قژی دەدرەوشێتەوە، و بەکاردێت بۆ گەنجبونەوە و چاکبونەوەی نەخۆشی، کەمێکی لە قژی کچەکە بڕی بەڵام قژی بووە قاوەی و بەکارنایات ئەگەر ببڕێت، دواتر کچەکەی ڕفاند، پاش ماوەیەک کچەکە بەشێوەیەکی ئاسای گەورەبوو، بەڵام ھەمیشە لە ڕۆژی لەدایک بوونی وێنەی ئەو ڕووناکیانەی دەکێشا کە لە شانشینەکە بەرزیان دەکردوە لە ڕۆژی لەدایک بوونەکەی؛ و ھەمیشە پاشا و شاژنەکە بەدوای منداڵەکەدا دەگەڕان، ئافرەتەکە کچەکەی لە بورجێک دەشارێتەوە و لەگەڵ خۆی دەژێت، بەڵام کچەکە ھەر ساڵێک کە ڕۆژی لەدایک بوونی بێت لە پەنجەرەی بورجەکەوە ئەو ڕوناکیانە دەبینێت کەلە شانشینەکەوە دەردەچن و بۆ ئاسمان دەڕۆن. کچەکە ئارەزووی ئەوەی دەکرد کەبچێت بۆ لای ئەو ڕوناکیانە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە بیانبینێت. دوای ١٨ ساڵ، ڕاپۆنزڵ لەناو بورجەکە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکەی حەربا بەناوی پاسکاڵ دەژێت، بەڵام لەناو بورجەکە دڵخۆش بوون، ھەرچەنە ڕاپۆنزڵ پێی سەیر بوو کەبۆچی لە ڕۆژی لەدایک بوونی ئەو، ئەم ڕووناکیانە بەرز دەکەنەوە، داوای لە ئافرەتەکە کرد کە برواتە دەرەوەی ئەم بورجە، بۆ ئەوەی ئازاد بێت و ئەو ڕووناکیانە ببینێت، بەڵام ئافرەتەکە ڕەتی کردەوە، پێی وت: کە خەڵکی دەرەوە خەراپن
بەرهەمهێنان
براکانی گریم فیلمی تانگڵدیان لەسەر بنەمایەکی چیرۆکی ئەڵمانی زیندوکردەوە، لە کۆمپانیای واڵت دیزنی فیلمەکە دەستی پێکرد، کە گلێن کەین لە ساڵی ١٩٩٦ سەرپەرشتی دەکرد. گلێین کەین لە ساڵی ٢٠٠١ بیرۆکەی دروستکردنی ئەو ئەنیمەیشنەی بۆھات، پاشان بە بەڕێوبەری دیزنی وت، ئەوانیش ڕازی بوون. بەڵام بڕیاریان دا کە بە ئەنیمەیشن دروستی بکەن، گلێن کەین دوو دڵ بوو، لەبەر ئەوەی دروستکردنی ئەنیمەیشن بە کۆمپیوتەر شتێکی باش دەرناچێت وەک ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە

0 Comments