krish


 فیلمێکی سوپەرھێرۆی هیندی ساڵی ٢٠٠٦، دەرھێنان و بەرھەمھێنان و نووسینی ڕاکیش ڕۆشانە. ئەستێرەکانی فیلم هریتیک ڕۆشەن، پریانکا چۆپرا، نەسرەدین شا، ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکە ھەیە، لەکاتێکدا مانینی میشرا، ئەرکان پوران سینگ، شارات ساکسینا، تەنھا پشگیری ڕۆڵەکان دەکەن. ئەمە دووەم قیستە لە «مافی دەستوری کریش»، ئەمە پاشکۆی فیلمی کۆی میل گایا، کە بە چیرۆکی کریشناوە دەبەسترێت. کوڕەکەی پێشوو ھەمان پاڵەوانی فیلمەکەیە، کە باوکی توانای سەرو ئاستی مرۆڤی ھەیە. ئەم پاڵەوانە کەسێکی بەناوی پیریای خۆش دەوێت، دواتر لەگەڵی بۆ سەنگاپور دەڕوات

بیریان لە فیلمی کریش کردەوە، کە فیلمێکی جیھانی بێت، لە سینەمای هیندی، لەگەڵ ئەوەشدا فیلمەکەیان بەشێوەیەکی کاریگەر دەرکردووە، بۆ مەبەستی کاریگەری تیمی هۆڵیوود «مارک کۆلبی» و «کریگ موما» یارمەتی فیلمەکەیان دا. «تۆنی چینگ» شارەزای ھونەری جەنگی فیلم لە چین کاری کۆریۆگرافی بۆ ئەم فیلمە کردووە، ڕاجیش ڕۆشان مۆسیقای فیلمەکەی پێکھێنا، سەلیم سولەیمان بۆ فیلمەکە کاری باکگراوندی کردووە. بە ڕادەیەکی زۆر فیلمەکە لە هینستان و سەنگاپور دەگیرێت. فیلمەکە لە ھەموو جیھان لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، کە بوودجەکەی ₹٤٠٠ میلیۆن و لەسەر ١٠٠٠ چاپ، لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە ڕیکۆردی لە ھیندستان شکاند، ھەروەھا پێداچوونەوەیان لەبەر ڕەخنەگری بۆکرد، تێکرایی تەواوی لەھەموو جیھان ١٬٢٦₹ بلیۆن، بەشی سێیەمی زنجیرەکە بەناوی کریش ٣ لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە


جیرۆک

«کریشنا مێھرا» کوڕەکەی «ڕۆھێت مێھرا» کە تەمەنی پێنج ساڵان بوو، لەلایەن پرۆفیسۆری قوتابخانەکەی تاقیکردنەوەی زیرەکیان بۆ ئەنجام دا، دواتر بۆیان دەرکەوت، کە ھێزێکی زۆر گەورەی ھەیە، لەبەر ئەوەی وەڵامی ھەموو پرسیارەکانی بە ئاسانی دایەوە. داپیرەی بەناوی «سۆنیا» کریشنا بۆ گوندێکی دوور لەشار دەبات، بۆ ئەوەی توانای کریشنا بشارێتەوە. پاش چەند ساڵێک کریشنا گەورەبوو، ڕۆژێک لەگەڵ ھاوڕێکانی لە گوندەکە یاری دەکات، لە ئاسمانەوە یەکێک دەبینن، کە بە پەڕەشوتێکەوە دەکەوێتە خوارەوە، دواتر کریشنا بۆ ئەوەی بیبینێت بەرەو ڕووی پەرەشووتەکە دەڕوات. کچێکی گەنج بەناوی «پیریا» بە پەڕەشوتەکەی بۆسەر زەوی دەکەوێت، بەڵام کریشنا ڕزگاری دەکات، پیریا لەگەڵ ھاورێکانی لەبەر پشوو بۆ ئەم گوندە ھاتن، پیریا لەگەڵ خوشکەکەی بەناوی «ھانی» و ھاورێکانی بۆ سەنگاپور دەڕۆنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێنج ڕۆژ لەکارەکەیان دواکەوتوونە، بەرێوبەرەکەیان دریانی کرد، ھانی باسی کریشنای بۆ بەروێبەرەکەی کرد، وتی کە بەرنامەیەک لەسەر تواناکانی کریشنا پێشکەش دەکەین. پاشان پیریا و ھانی لە سەنگاپورەوە پەیوەندیان بۆ کریشنا کرد، پیریا پێی وت کە زۆر بیرت دەکەم، تا بەدایکمت بناسێنم دەمەوێ بۆ سەنگاپورە بێیت. کریشنا بە داپیرەی دەڵێت، کە دەیەوێت بۆ سەنگاپورە بروات، سەرەتا داپیرەی کریشنا ڕێگەی پێنادات، بەڵام دواتر داپیرەی وتی: بەمەرجێک ڕازی دەبم، کە نابێت ھێزو تواناکانت بەکەس پیشان بدەی، لەبەر ئەوەی خەڵک دەیەوێت سوود لەتواناکانت وەربگرێت، دواتر باسی ڕۆھێتی باوکی کرد، کە ٢٠ ساڵ لەمەوپێش زانایەک بەناوی «سیدھانت ئاریا» بانگی باوکتی کرد، بۆ ئەوەی یاریمەتی بدات، لەدروستکردنی کۆمپیوتەرێک کە توانایی بینینی ئایندەی ھەبێت، کە یارمەتی جیھانی پێبدات. دواتر ڕۆھێت توانی ئەو کۆمپیتەرە دروست بکات، پاش دروستکردنی کۆمپیتەرەکەی وێران کرد، پاشان باوکت پەیوەندی بەمنەوە کرد وتی:(دایکە ئەم جیھانە زۆر بێ وەفایە بەڵام من ڕۆژێک دەگەڕێمەوە لاتان)، دوای ئەو ھەواڵە دایکت لە نەخۆشخانە تۆی بوو، دواتر بەرگەی قسەکانی باوکتی نەگرت، پاشان مرد، کریشنا بەڵێن بە داپیرەی دەدات، دەڵێت ناھێڵم کەس ھەست بەتواناکانی من بکات، ھیچ شتێک دەربارەی تواناکانی خۆم نادرکێنم، دواتر داپیرەی ڕێگای پێدەدات، کە بۆ سەنگاپور بڕوات. دوای گەیشتنی بۆ سەنگاپور لەکاتی بەرھەمھێنانی بەرنامەکەی پیریا و ھانی، کریشنا تواناکانی بە نھێنی دەھێڵێتەوە، ھیچ شتێکیش ئاشکرا ناکات، دووبارە ھانی و پیریا لەکارەکە دەرەکرێن. ڕۆژێک ھەر لە سەنگاپورە کریشنا کەسێکی مەشق پێکراوی سێرک بەناوی «کریستیان» دەبینێت، کە جوڵەی سەرنج ڕاکێش بەدار و شمشێر دەکات، بۆ ئەوەی پارە بۆ نەشتەرگەری قاچی خوشکەکەی کۆبکاتەوە، بەڵام دارەکەی دەستی دەشکێت، خەڵکەکە دوورکەوتنەوە، دواتر کریشنا لەجیاتی کریستیان جوڵەکان دەکات، وە پارەکان بە کچەکە و کریستیان دەدات، کریستیان پیریا و کریشنا بۆ نمایشی سێرک بانگێشت دەکات. پاشان لە سێرکەکە ئاگر دەکەوێتەوە، شوێنەکە گڕ دەگرێت، چەندین منداڵ لە ژوورەوە گیریان خواردوە، کریشنا ماسکێکی ڕەش و چاکەتێک لەبەر دەکات، بۆ ئەوەی کەس نەیناسێتەوە، منداڵەکان لەناو ئاگرەکە ڕزگار دەکات، کەسایەتییەک بەناوی «کریش» بۆخۆی دروست دەکات. لەزۆربەی شوێنەکان و تەلەڤیزیۆن باسی ئەم کەسایەتی کریشە دەکرێت، کە منداڵەکانی چۆن لەناو ئاگرەکە ڕزگار کرد، چەندین پارە بۆ ئەو کریشە ئامادە کراوە. بەھۆی شەرێک لەناو کارگەیەک کریستیان ئەو کریشە دەبینێت، کە کاتێک ماسکەکەی لادەبات، دواتر دەزانێت کریش کریشنای ھاورێیەتی، کریشنا بە کریستیان دەڵێت: تۆ ببە کریش و برۆ بۆ وەرگرتنی پارەکە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری خوشکەکەتی پێبکەیت. پاشان پیریا لەماڵەکەی خۆیدا سەیری تۆماری کامێراکەی دەکات، کە لەزۆربەی شوێنەکان گرتبووی، ھەروەھا گرتەی سێرکەکەی تێدایە، دەبینێت کە کریشنا ماسکێک و چاکەتێک لەبەر دەکات، پاشان دەزانێت کریشنا کریشە. پیریا و ھانی بڕیار دەدەن کە گرتە ڤیدۆکە بکەنە سی دی بۆ ئەوەی لە تەلەڤیزیۆن کریشنا بکەنە ئەستێرە. دواتر پیریا و ھانی بەیەکەوە قسەدەکەن، لەو کاتەدا کریشنا گوێی لێیان دەبێت، کە ھانی بە پیریا دەڵێت: کە چۆن درۆت لەگەڵ کریشنا کرد، وتت خۆشم دەوێیت، تەنھا لەبەر ئەوەی ھێز و توانای ئاشکرابکەین. دوای ئەوەی کریشنا گوێی لەو قسانە دەبێت، لەبەر دڵتەنگی یەکسەر لەلای دەرگاکەوە دەروات، تەنھا چەند چرکەیەک پێش ڕۆیشتنی کریشنا، پیریا بە ھانی دەڵێت: من بەراستی کریشنام خۆشەوێت، ئەویش منی خۆش دەوێت. دواتر پیریا بۆلای کریشنا دەچێت، پێی دەڵێت دەزانم کەتۆ کریشیت و خۆت وەک کریش پیشان ئەدا، بەڵام کریشنا پێی وت کە بۆچی درۆت لەگەڵم کرد، تەنھا بۆ ئەوە منت ھێنایە ئێرە، کە ھێز و تواناکانم بڵاوبکەنەوە، دواتر کریشنا یەکسەر بۆ فرۆکەخانە ڕۆیشت. لەکاتی ڕۆیشتی کریش بۆ فرۆکەخانە، پیریا ھانی ئاگاداردەکاتەوە، کە سی دییەکە بە بەرێوبەرەکە نەدات، دواتر لە فرۆکەخانە پیریا بانگی کریشنا دەکات، کە کەسێک بەناوی «ڤیکرام سینھا» چەند ساڵە دەیەوێت تۆ بدۆزێتەوە. ڤیکرام سینھا بە کریشنا دەڵێت:(ڕۆھێتی باوکت زیندووە، دوای ئەوەی کە کۆمپیوتەرەکەی دروست کرد، لەگەڵ مندا تاقی کردەوە، داھاتووی خۆی لە چارەکێکدا بینی، کە ئاریا دوای دروستکردنی کۆمپیوتەرەکە ڕۆھێت دەکوژێت، دواتر من بە ڕۆھێتم وت کە لەوەیە ئامێرەکەت بەھەڵە دروست کردبێت، بەڵام ڕۆھێت دڵنیابوو کە ھیچ ھەڵەی تیا نییە، خێرا برۆ ئاریا بخافڵێنە، من ئەم کۆمپیوتەرە وێران دەکەم، ناھێڵم بۆ دەستی دوژمن بێت، من پووم ئاریا بخافڵێنم، دواتر باوکت پەیوەندی بە داپیرەت کرد، وتی: دایکە ئەم جیھانە زۆر بێ وەفایە لە نزیکترین کاتدا دەگەرێمەوە لاتان، پاشان دەستی بە تێکدانی ئامێرەکە کرد، ھەمووی تێکدا، پاشان ئاریا بە ڕۆھێتی وت، جارێ ناتکوژم، بەمێشکت ئامێرەکە دروست دەکەمەوە، پاشان دەتکوژم). ئنجا ڤیکرام وتی کە ڕۆھێت لای ئاریایە، دوای ئەم بیست ساڵە دووبارە کۆمپیوتەرەکەی دروست کرد، پاش چەند کاتژمێرێکی تر دەست بە تاقیکردنەوەی کۆمپیوتەری ئایندە دەکات


ڕۆڵەکان

  • هریتیک ڕۆشەن: وەک زانا ڕۆھێت مێھرا و کوڕەکەی کریشنا مێھرا
  • پریانکا چۆپرا: وەک پیریا مێھرا، خۆشەویستی کریشن
  • نەسرەدین شا: وەک دکتۆر سیدھانت ئاریا
  • ڕیخا: وەک سۆنیا مێھرا، دایکی ڕۆھێت و داپیرەی کریشنا
  • مانینی میشرا: وەک ھانی، خوشکی پیریا
  • شارات ساکسینا: وەک ڤیکرام سینھا، نزیکترین ھاورێی ڕۆھێت مێھرا
  • ئەرکان پوران سینگ: وەک نایانتەرا، بەرێوبەری پیریا و ھانی
  • بین خیا: وەک کریستیان


بەرهەمهێنان

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٤، دەرھێنەر ڕۆشان بیری کردەوە، کە بەشێک بۆ فیلمی کۆی میل گایا ٢٠٠٣ بەرھەمبھێنێت، دواتر ڕۆشان ڕایگەیاند، کە لەوانەیە بۆ بەشەکە ھەردوو ئەکتەر هریتیک ڕۆشەن و ڕیخا بھێنێت، ھەروەھا وتی، لەوانەیە پرێتی زینتا لەجیاتی پریانکا چۆپرا دابنێین، چۆپرا وتی کە ڕۆڵەکەی لەچیرۆکەکەدا زیاد بکات، چونکە لەکۆتای فیلمی کۆی میل گایا دەرکەوت. ھەروەھا ڕاکیش ڕۆشان وتی، کە لەوانەیە فیلمەکە یەکەم فیلمی هیندی بێت، کە پیشەسازی لەگەڵ  هۆڵیوود بکات، ڕۆشان بڕیاریدا، کە چیرۆکی فیلمەکە زیاتر بەرەو پێشەوە بەرێت، کوڕی پاڵەوانی بەشی پێشوو جەخت لەسەر فیلمەکە بکات، کە توانایەکی تری تایبەتی وەک باوکی ھەبێت. چیرۆکی فیلمەکە ئەفسانەی ھیندی کۆکردەوە (بۆنمونە ناوی کەسایەتی پاڵەوانەکە ناوی خودای ھیندۆسییەکانە بەناوی کریشنا)، ھەروەھا ھونەری جەنگی چینی لەناو فیلمەکە تێدابێت، وەک بایەخدان بە فیلمێکی جیھانی. ڕاکیش ئۆشان ویستی، لە سینەمایەکی ھیندی پەخش بکرێ، ھەروەھا دیمەنی کاریگەری لەناو فیلمەکە زۆربێ، لەبەر ئەوە مارک کۆلبی و گریک مومای بانگ کرد، کە شارەزاییان لەسەر کاریگەری زۆرە، کە لەچەند فیلمێک پێشتر کاریان کردوە، وەک فیلمی ڕۆژی سەربەخئی، کاپتنی ئاسمان، بۆ دروستکردنی کاریگەری لەم فیلمانەدا کارین کردووە


0 Comments