فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنە، لەلایەن «پاوڵ ئەندریسۆن» کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە، ئەستێرەکانی فیلمەکە جەیسن ستەیتم، تایرس گیبسن ئایان ماکشین، جوان ئەلێن. سەرەتا دەیانویست، فیلمی «پێشبڕکێی مەرگ ٢٠٠٠» دووبارە بکەنەوە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاوکراوەتەوە، دواتر وتیان، لەسەر بنەمایی "ئیب ملشیۆر" چیرۆکێکی بچوک بەناوی «پێشبڕکێکەرەکە» دەکەین
لە ساڵی ٢٠٠٢ پلانی پەرەسەندنی فیلمەکەیان دانا، ھەرچەندە بەرھەمھێنانی لەلایەن پەسەندکردنی سیناریۆ تاخیر بوو. فیلمی پێشبڕکێی مەرگ لەلایەن کۆمپانیای «ستۆدیۆکانی جیھان» پێکھات، ئەندریسۆن دووبارە چووە پاڵ کاری نووسین و دەرھێنەری. فیلمەکە لە ئابی ٢٠٠٧ لە شاری، مۆنتریاڵ دەستی پێکرا، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ فیلمەکە بڵاوکرایەوە، ھەروەھا پێداچوونەوەی تێکەڵ بۆ فیلمەکە کراچیرۆک
چیرۆکی فیلمەکە باس لەکەسێک دەکات، بەناوی «جێنسێن ئەمیس» کە ڕۆژێک بۆ ماڵ دەگەرێتەوە، ژنەکەی بە کوژراوی دەبینێت، بەخێرایی بەرەو لای ژنەکەی دەروات، دواتر سەیری دواوە دەکات، یەکسەر کەسێک دەکێشێت پێیدا، جێنسێن بە زۆر ئەو دەبینێت، کە دزێکە بە ماسکەوە، نیشانەیەکی دەستی وەک گاڵتەپێکردنێک بۆ جێنسن دەکات. دواتر پۆلیس بۆ شوێنێکە دێت، بەھەڵە جێنسێن دەگرن، کەوادەزانن ئەو ژنی خۆی کوشتووە، بۆ بەندینخانەیەک دەیبەن. لەو بەندیخانەیە زۆر لەو دەکەن، کە پێشبرکێیەکی خوێناوی بکات، کە لە جیھاندا بەو پێشبرکێیە دەوترێ «پێشبرکێی مەرگ»، بە ئۆتۆمبێل پێشبرکێکە دەکەن، کە شۆفێرەکان دەرفەتی تەقەکردنیان ھەیە، دەبێت یەکتری بکوژن، ئەو مەسەی لە کۆتاییدا مایەوە ڕزگاری دەکەن. جێنسێن بەناچاری لە بەندیخانەکە دەست بەو پێشبرکێیە دەکات، ھەریەکە لە شۆفێرەکان ئافرەتێک دەنێرنە لای، بەمەبەستی یارمەتیدان، جێنسێن لەجێگای کەسێک بەناوی «فرانکشتاین» یاری دەکات، لەکاتی پێشبرکێیەک جێنسێن یەکێک لە شۆفێرەکان دەبینێت، بەدەستی نیشانەیەک دەکات، کە ئەو نیشانەیە ھەمان نیشانە دەستییەکەی دزەکە بوو، کە ژنەکەی جێنسێنی کوشت. پاشان جێنسێن بۆی دەردەکەوێت، کە ئەم زیندانیکەرە ھەمان ئەو دزەیە، پێش پێشبرکێیەک بەدزی بەدوایدا دەچێت، تا تۆڵەی لێبکاتەوە، بەڵام ئەو دەزانێت جێنسێن بەدوایدا دێت، بە چەند کەسێکەوە ھێرش بۆ جێنسێن دەکەن، لەکۆتایدا جێنسێن دەتوانێت کە ئەو دزە بکوژێت، جێنسێن لەگەڵ ئەو ئافرەتەی تەنیشتی و کەسێکێکی تر پیلان بۆ ڕزگابوون دادەنێن
ڕۆڵەکان
- جەیسن ستەیتم: وەک جێنسێن گارنەر ئەمیس
- جوان ئەلێن: وەک کلایری ھێنێسی
- تایرس گیبسن: وەک جۆسێف ماسۆن
- ئایان ماکشین: وەک ڕاھێنەر
- ناتالی مارتینز: وەک کەیس
- ماکس ڕیان: وەک سلۆڤۆ پاچینکۆ
- جەیسۆن کلارک: وەک بەرێز تی ئاڵریچ

0 Comments