زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنێکی کۆمێدی ترسناکە. لەلایەن جۆر ئار دیلوۆرت دروستکراوە بۆ کارتوون نێتوۆرک. زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەینشی دیلوۆرت بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە لە چوار وەرز و ٥٢ ئەڵقە پێکدێت. یەکەم ئەڵقەی لە ساڵی١٩٩٩ پەخشکرا


چیرۆک

ڕووداوی زۆر سەیر بەسەر سەگێک ڕوودەدات بەناوی (کۆردج)، ئەوەی لەگەڵ کۆردج دەژێت خاوەنەکانییەتی بەناوی (میورێل) و (ئوستەیس) ی گەورە، ئەوان دوو ھاوسەری کۆنن لە کێڵگەیەک دەژین لە نۆیر (شارێکی خەیاڵییە لەکانزەس، ئەمریکا، کە پشتگوێ خرابوو کەسی بۆ نەدەچوو، ھەتا میورێلی سکۆتلەندی کە ئافرەتێکی بەتەمەن بوو دۆزییەوە. کۆردج سەگێکی بچووک بوو کاتێک میورێل ئەوی دۆزییەوە، لەگەڵ مێردەکەی بەناوی ئوستەیس کەسێکی زۆر توڕە و چاوچنۆک نیگەران بوو، چێژی لەترساندنی کۆردج وەردەرگرت، کۆردج چاوێکی سپی، لووتێکی ئەرخەوانی، لێوێکی زەرد، ددانێکی پەمبەی ھەبوو. کۆردج و میورێل و ئوستەیس زۆرجار ڕووداوی سەیر و نامۆیان بەسەردەھات، بۆ نموونە: زۆمبی، دێو، بونەوەری ئاسمانی. زۆربەی جار تەنھا کۆردج خۆی ڕەوانی دەبینی و زۆر دەترسا ھەمیشە خۆی لێیان دەشاردەوە ھەروەھا نەیدەتوانی بە خاوەنەکانی بڵێت چونکە قسەناکات، لەگەڵ ئەوەی سەگێکی ترسنۆکە بەڵام بوێرە بۆ ڕزگارکردنی خاوەنەکەی. زنجیرەکە پێکھاتەی کۆمیدیای ڕەش کۆدەکاتەوە، ترس، خەیاڵی، سریالی، کۆمیدی، ھەندێک جار دراما


ڕۆڵەکان

  • کۆردج: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن عبدو حەکیم، سەگێکی بچووکە و ڕەنگی پەمبەیە، بەبەردەوامی ھەست بەترس دەکات، لەگەڵ ئەوەشەدا دەیەوێت خێزانەکەی ڕزگار بکات لەدەستی، زۆمبی، تارمایی، بوونەوەری ئاسمانی، دێو. بەڵام میورێلی زۆر خۆش دەوێت، زۆربەی جار کۆردج لەدەستی بوونەوەرکان ڕزگاریان دەکات

  • میورێل: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن زینا مەلکی، ئافرەتێکی سکۆتلەندی بەتەمەنە، زۆر حەز بە خۆشەویستی دەکات. جگە لەوەی کۆردجی دۆزییەوە کەسێکی ئاینخوازە، ئەو ھەمیشە لەمێردەکەی توڕە دەبوو ئەگەر کۆردجی بترساندایە

  • ئوستەیس: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن جۆرج دیاب، پیاوێکی ئەمریکییە، بەتەمەن و گەورەیە، ئەو خۆی دڵخۆش دەکات بەترساندنی کۆردج، ئەو وشەیەکی ھەیە زۆرجار بەکۆردج دەڵێت (سەگی دەبەنگ)، ئوستەیس ھەمیشە ڕووخسارێکی نیگەرانی ھەیە، کەسێکی پیسکەیە


بەرهەمهێنان

سەرەتا کارتۆنی بوێریی سەگە ترسنۆکەکە حەوت خولەک بوو کە دروستکرا، بەناونیشانی (مریشکەکە لەبۆشایی ھاتە دەرەوە)، دیلۆرز دەستی کرد بە دروستکردنی ئەڵقەی تر لەگەڵ هانا باربێرا، کارتۆن نیتۆڕک خەرجی دابینکردنی پێشکەش کرد، دیلۆرز لە ساڵی ١٩٨٥، بوو بە ھەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆسە لە بەشی ڤیژوەل ئارت لە نیویۆرک، لە ساڵی ١٩٩١ ستۆدیۆی تایبەت بەخۆی بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشن دروستکرد

ئەو ئەڵقە کورتە بۆ یەکەم جار لە کارتۆن نیتۆرک لە ساڵی ١٩٩٦ نیشاندرا، کارتۆنەکانی ھانا باربێرا نوێکاری بۆکرا لەلایەن فرێد سایبێرت، کارتۆنە ماوە کورتەکە وایکرد کە زنجیرەکە لەداھاتوودا کاری لەسەر بکرێت