avatar


 فیلمێکی خەیاڵی و زانستی ئەمریکییە، دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامیرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا، ئەم فیلمە ٢٣٧ ملیۆن دۆلاری تێچووە، وە لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵکی لێ وەرگیراوە، کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون، وە بە شێوەکانی ٢ ڕەھەندی و ٣ ڕەھەندی بۆ بینین ئامادەکراوە. 

چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت. فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا، وە لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا، فیلمەکە چەند تۆمارێکی بۆکس ئۆفیسی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو. بەشێوەیەکی ڕەسمیش ئێستا وا کار لەسەر بەشی ٢، ٣، ٤ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ داھاتێکی خەیاڵی تۆماربکات. سەرەرای بەناوبانگی فیلمەکە دوای دووو ھەفتە لە پەخشکردنی لە وڵاتی چین، فیلمەکە قەدەغەکرا بە بیانووی ئەوەی کە فیلمەکە خەڵک لە دژی حکومەتی وڵاتەکە ھان دەدات تاکو خۆپیشاندان بکەن

0 Comments